رووداو-دیجیتاڵ
یەکشەممە 7ـی حوزەیرانی 2026، کاژێر 10:30 پێش نیوەڕۆ لە شارۆچکەی بنگردی سەر بە قەزای دووکان، هەورە برووسەکە لە دوو کرێکاری دا و (محەممەد هیوا)ی تەمەن 16 ساڵان گیانی لە دەستدا و (رێبوار حەسەن)ی 30 ساڵانیش بریندار بوو و بۆ چارەسەری بریندەکەی گەیاندرا فریاکەوتنی شاری رانیە و تەندروستی جێگیرە.
شین و گریان بۆ گیان لەدەستدانی محەممەد هیوای تەمەن 16 ساڵانە، ئەو نەوجەوانەی لە سنووری شارۆچکەی بنگرد بەهۆی لێدانی هەورە برووسکە گیانی لەدەستدا.
کارۆخ حەمەدەمین، شاتحاڵە و سەبارەت بە رووداوەکە دەڵێت: " خەریکی ئیشی خۆمان بووین، محەممەد چمینتۆی رادەخست لەسەر دیوار لەگەڵ کرێکارێکی دیکە, هەورە برووسکە لە محەممەدی دا و گیانی لەدەستدا."
مەحەممەد لەگەڵ شەش کەسی دیکە لەقەزای حاجیاواوە بۆ کرێکاری هاتبوونە شارۆچکەی بنگرد.
فەرمان ئەحمەد، جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە رووداوی راگەیاند: "دوو هاوڵاتی بریندار بوون و یەکێکیان بەهۆی سەختی باری تەندروستیەوە گیانی لەدەستداوە و ئەوەیتریش لەژێر چاودێری پزیشکی دایە”
لەماوەی کەمتر لە دوومانگەدا ئەوە دووەمین حاڵەتی بەرکەوتنی هەورە بروسکەیە لە سنوورەکە، مانگی رابردوو لە گوندی سەرسیانی سەر بەشارۆچکەی بنگرد، هەورە بروسکە لەخێزانێکی چوار کەسی دا و باوک و کوڕێک گیانیان لەدەستدا

.jpg&w=3840&q=75)
