Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی "پاکلاند" لە هەولێر کێشەی کارەبایان هەیە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

22-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم22-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دهۆک و زاخۆ کۆبووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دهۆک و زاخۆ کۆبووەوە

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "پاکلاند" لە هەولێر، بەدەست نەبوونی پێوەری کارەبای نیشتمانی و بڕانی بەردەوامی کارەبای مۆلیدە دەناڵێنن. ئیدارەی پڕۆژەکەش دەڵێت: "وەزارەتی کارەبا مامەڵەی هاوبەشیکردنی بۆ دانیشتووانەکەمان راگرتووە."

پڕۆژەی پاکلاند کە دەکەوێتە پشت شاری یاریی ماجدی لاند لە سنووری ناحیەی کەسنەزان، دوو ساڵە ئاوەدانە، بەڵام تاوەکو ئێستا کێشەی خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی، بەتایبەتی کارەبا، چارەسەر نەکراوە.

هاونیشتمانییەکی دانیشتووی پڕۆژەکە بە رادیۆی رووداوی گوت: "لە سەرەتای ئەمساڵەوە بەڵگەنامەیان لێ وەرگرتووین بۆ بەستنی پێوەری کارەبا، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ پێوەرێک دانەنراوە و یەک پسووڵەی کارەبای نیشتمانیشمان بۆ نەگەڕاوەتەوە."

ئەو هاونیشتمانییە ئاماژەی بەوەش کرد، کارەبای مۆلیدەی پڕۆژەکە بەهۆی لۆدی زۆرەوە بەردەوام دەبڕێت، جگە لەوەی بەشێک لە ئاسانسۆرەکان کامێرای چاودێرییان تێدا نییە، "ئەمەش مەترسی بۆ سەر سەلامەتیی منداڵەکانمان دروستکردووە."

بەشی خزمەتگوزاریی پڕۆژەی پاکلاند لە لێدوانێکدا بۆ رووداو، هۆکاری کێشەکە بۆ وەزارەتی کارەبا دەگێڕێتەوە و رایدەگەیێنێت: "تەواوی ژێرخانی کارەبای پڕۆژەکەمان لە سەرەتای 2025ـەوە ئامادەکردووە، بەڵام وەزارەتی کارەبا پرۆسەی تۆمارکردنی هاوبەشی نوێی راگرتووە."

سەبارەت بەم کێشەیە، سائیب حاجی هاروون، بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: خزمەتگوزاریی ئەم پڕۆژانە پەیوەندیی بە ئیدارەی شارەکە و دەستەی وەبەرهێنانەوە هەیە.

بەڕێوەبەری ناحیەی کەسنەزان بەڵێنی دا کە "بەدواداچوون لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتیی وەبەرهێنانی هەولێر و لایەنە پەیوەندیدارەکان دەکەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی هاوبەشیکردنی کارەبای دانیشتووانی پڕۆژەکە."

بابەتی پەیوەندیدار

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دهۆک و زاخۆ کۆبووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

مەسرور بارزانی لەگەڵ بەرپرسانی ئیداریی دهۆک و زاخۆ کۆبووەوە

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

لە راپەڕین "کوژاندنەوەی کارەبای ئەو هاوبەشانە دەستپێدەکات کە 50 رۆژ بەسەر قەرزەکەیاندا تێپەڕیوە"

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە