Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە. وێنە؛ پارێزگای هەولێر

کاتی دەستپێکردنی پڕۆژەکە. وێنە؛ پارێزگای هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

شەقامێکی نوێ لە هەولێر دروست دەکرێت

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

23-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن23-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگای هەولێر  لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، بەردی بناخەی پڕۆژەی دروستكردنی شەقامێكی 20 مەتری و ئاوەڕۆی كۆنكرێتییان لە رێگەی هەولێر – پیرمام دانا و کارکردن تێیدا دەستیپێکرد. بەرپرسێکی شارەوانی دەڵێت، بە شەش مانگ تەواو دەکرێت.


راگەیێندراوەکەی پارێزگای هەولێر ئەمڕۆ 23ـی تەمموزی 2026 بڵاوکراوەتەوە و تێیدا هاتووە: "بە گوژمەی 4 ملیار و 772 ملیۆن و 995 هەزار دینار لەسەر بودجەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەردی بناخەی پڕۆژەی دروستکردنی شەقامێکی 20 مەتری و ئاوەڕۆی سندووقی كۆنكرێتی بۆ شەقامێكی رێگەی هەولێر – پیرمام جێبەجێ دەکرێت".

رەنجدەر ئومێد، سەرپەرشتیار لە سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی رایگەیاند، شەقامەکە لە شەقامی شاری زێڕینەوە دەستپێدەکات تاوەکو پشت گوندی ئیتاڵیی 2 دەڕوات و لەوێوە بە شەقامێکی دیکە گرێدەدرێت و دەگەیێندرێتەوە شەقامی 120 مەتری".

ئەو سەرپەرشتیارەی شارەوانی هەولێر گوتی، تەواوکردنی شەقامەکە شەش مانگ کاتی بۆ دانراوە و بە تەواوبوونی بەشێکی قەرەباڵخیی سەر رێگەی سەرەکیی (هەولێر - پیرمام) کەم دەکاتەوە.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە، پڕۆژەکە ئاوەڕۆی سندووقیی کۆنکریتی بە درێژیی 1580 مەتر، خۆڵكاری، پڕكردنه‌وه‌ و بڕین، تێكه‌ڵه‌ و راخستنی به‌ردی شكا و كیربستون و قیڕكردن، هەروەها دروستكردنی شۆسته‌ به‌ درێژیی 7200 مەتری دووجا لە خۆ دەگرێت.

لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "پڕۆژەکە رۆڵێکی بنەڕەتی و گرنگ دەگێڕێت لە چارەسەرکردنی کێشەی کۆبوونەوەی ئاوی باران و رێگری لە مەترسییەکانی لافاو لە ناوچەکەدا".

بابەتی پەیوەندیدار

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

بڕیارە ئەم هەفتەیە نزیکەی 2500 فەرمانبەر لە سنووری کۆیە زەوی وەربگرن

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

عەلی باپیر هۆشداری لە مەترسییەکانی پێکنەهێنانی کابینەی نوێی حکومەت دەدات

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ
هەواڵە ناوخۆییەکان23-10-2026

پێشبینی دەکرێ کۆتایی ئەم مانگە یەکەم بارانی سەرانسەری لە هەرێمی کوردستان ببارێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە