Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

پرۆژەی تونێلی هەیبەت سوڵتان دەگوازرێتەوە

ئەستێرە غازی

ئەستێرە غازی

30-09-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەستێرە غازی
ئەستێرە غازی30-09-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

پرۆژەی تونێلی هەیبەت سوڵتان کە لە 18ی ئەیلوولی 2013، بەردی بناخەی دانرا، شوێنی دروستکردنی دەگوازرێتەوە و ئێستا شوێنێکی نوێ لە گوندی هەواوان لە نزیک ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین پێشنیاز کراوە.

تاریق حەیدەری، قایمقامی قەزای کۆیە، بە رووداوی راگەیاند، بیر لە دروستکردنیی تونێلێکی نوێ لە گوندی هەواوان کراوەتەوە، کە دەبێتە هۆی ئاسانکردنی هاتووچۆ و بەیەکەوەبەستنی رێگەی سلێمانیی ـ راپەڕین بە رێگەی کۆیە ـ هەولێر.

بەپێی گوتەکانی قایمقام، چەند شوێنێک بۆ دروستکردنی تونێلە نوێیەکە پێشنیاز کراوە. درێژیی یەکێک لە شوێنە پێشنیازکراوەکان زیاتر لە 4 کیلۆمەترە و شوێنێکی دیکە 3.6 کیلۆمەترە.

حەیدەری دەڵێ، هەڵبژاردنی شوێنی کۆتایی بۆ تونێلەکە پەیوەندی بە ئەنجامی توێژینەوە و هەڵسەنگاندنەکانەوە هەیە، چونکە پێویستە دیاری بکرێت کام شوێن بۆ جێبەجێکردنی پڕۆژەکە گونجاوترە.

تاریق حەیدەری گوتی، "کۆمپانیای (ستراتۆسی)ی ئێرانی کە ئەرکی دروستکردنی تونێلەکەی پێشووی لە ئەستۆ بووە، گرێبەستەکەی هێشتا کۆتایی نەهاتووە و کارەکانی لەسەر ئستحقاقاتی کۆمپانیاکە وەستاوە."

کۆمپانیاکە سەدا 6ی کارەکانی تەواو کردووە و 10 ملیار دیناری وەرگرتووە، بەڵام بە گوتەی قایمقام، هێندەی ئەو بڕە پارەیە کارەکانی جێبەجێ نەکردووە. حەیدەری هۆکاری بەردەوامنەبوونی پڕۆژەکە بۆ بارودۆخی دارایی هەرێمی کوردستان دەگەڕێنێتەوە.

بەپێی وتەکانی حەیدەری، دوو رێگە لە ناوچەکەدا بەکاردەهێنرێن، یەکێکیان رێگەی کلکەسماقە کە بەرەو دووکان دەچێت و ئەوی دیکە رێگەی هەیبەت سوڵتان و چنارۆکە.

 

 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە