Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

بازگەیەک لە سنووری سلێمانی

بازگەیەک لە سنووری سلێمانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

بازگەکانی سنووری سلێمانی کەم دەکرێنەوە و ژمارەیەکیش دەگوازرێنەوە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

01-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار01-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لە ماوەی رابردوو دا ژمارەیەک بازگە لە سنووری پارێزگای سلێمانی لابراون و چەند بازگەیەکی دیکەش شوێنەکانیان دەگوازرێتەوە، هاوکات سەرچاوەیەکی باڵا لە دەزگای ئاسایشی هەرێم دەڵێت، لە چوارچێوەی پلانێکی ئەمنییە بۆ رێکخستنەوە و هیچ مەترسییەک لە ئارا دا نییە.

رۆژی پێنجشەممە، 1ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەرچاوەیەکی باڵا لە دەزگای ئاسایشی هەرێم (سلێمانی) بە رووداوی گوت: "لە پێناو پاراستنی سەروماڵی هاونیشتمانییان و ئاسانکاریی هاتووچۆ، ژمارەیەک بازگە لە سنووری گەرمیان لابراون و چەند بازگەیەکی دیکەش شوێنەکانیان دەگۆڕدرێت."

بە گوێرەی بەدواداچوونەکانی رووداو، لە ماوەی رابردوو دا، هەریەکە لە بازگەکانی بەرلووت لە کەلار و دەروازەی کفری، دەروازەی رزگاری، دەروازەی ژاڵەناو، دەروازەی مەیدان لە سنووری گەرمیان و بازگەی تونێلی دەربەندیخان لابراون.

ئەو سەرچاوە باڵایە گوتی: "لابردنی ئەو بازگانە لە لایەن لیژنەیەکی ئەمنیی پسپۆڕەوە بووە و ئامانج سەلامەتیی سەرووماڵی هاونیشتمانییانی هەرێمی کوردستانە، ئاسانکاریشە بۆ هاتووچۆ."

سەبارەت بەوەی گۆڕانکارییەکان شوێنی دیکەش دەگرێتەوە، سەرچاوەکەی رووداو رایگەیاند: "گۆڕانکاری لە شوێنی چەند بازگەیەکی دیکەش دەکرێت، بە نموونە: (بازگەی بانی مەقان) دەگوازرێتەوە ناحیەی قەرەهەنجیر، (بازگەی عەربەت) دەگوازرێتەوە ئەو دیو شەقامی 100 مەتریی سلێمانی."

دەزگای ئاسایشی هەرێم جەخت دەکاتەوە کە پلانەکە بۆ رێکخستنەوەی بازگەکانە و لە هەر شوێنێکی دیکەش پێویست بێت بازگەکان بگوازرێنەوە یاخود لاببرێن، لیژنە ئەمنییەکە بە وردی دیراسەی دەکات و کاری لە سەر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە