Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی دیواری پۆلێکی قوتابخانەکە

دیمەنێکی دیواری پۆلێکی قوتابخانەکە

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی گوندێکی شەقڵاوە: قوتابخانەکەمان بۆ نوێ بکەنەوە

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

دانیشتووانی گوندی گڕاوخەیلانی لە سنووری قەزای شەقڵاوە دەڵێن، قوتابخانەی گوندەکەیان لە چەند کابینەیەک پێکهاتووە و بەکەڵکی خوێندن نایەت، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزاکەیش ئاماژە بەوە دەکات، دەرخستە کراوە، بەڵام بەهۆی نەبوونی بودجەوە کارەکان راگیراون.

لەو گوندەدا نزیکەی 130 بۆ 140 خوێندکار لەنێو بینایەکی زۆر کۆن و چەند کابینەیەکدا دەخوێنن، ئەمەش نیگەرانیی کەسوکاری خوێندکارانی لێکەوتووەتەوە لەگەڵ دەستپێکردنەوەی وەرزی نوێی خوێندن.

دانیشتوویێکی گوندی گڕاوخەیلانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "باڵەخانەی قوتابخانەکەی ئێمە لە سێ ژووری زۆر کۆن و چەند کابینەیەک پێکهاتووە کە هیچ مەرجێکی خوێندنی تێدا نییە. دەرگە و پەنجەرەکانی شکاون، ئاوی خاوێن و خزمەتگوزاریی نییە، گۆڕەپانەکەی پڕ لە تۆز و خۆڵە و لە وەرزی زستانیشدا دەبێتە قوڕ."

ئەو هاونیشتمانییە لە رێگەی رووداوەوە داوای لە وەزارەتی پەروەردەی هەرێمی کوردستان کرد باڵەخانەیەکی نوێ بۆ قوتابخانەکەیان دروستبکرێت تاوەکو گیانی منداڵەکانیان پارێزراو بێت.

پەروەردەی شەقڵاوە: کێشەکە داراییە

لە بەرامبەردا، خدر حەمەد، بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە، بە رووداوی راگەیاند: "لە لایەن پەروەردەوە تەواوی دەرخستە و نەخشەی دروستکردنی باڵەخانەی نوێ بۆ قوتابخانەی گڕاوخەیلانی ئامادەکراوە، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی بودجەی پێویست، جێبەجێکردنی پڕۆژەکە دواکەوتووە."

بەڕێوەبەری پەروەردەی شەقڵاوە گوتی، دانانی کابینە تەنیا چارەسەرێکی کاتییە و لە هەوڵەکانیان بەردەوام دەبن تاوەکو لە رێگەی حکومەت یان رێکخراوەکانەوە پڕۆژەی دروستکردنی بینای نوێ بخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە