Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

نۆرەگرتنی شۆفێران بۆ بەنزینی 750 دیناری لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نۆرەگرتنی شۆفێران بۆ بەنزینی 750 دیناری لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێی بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری دانا

ژیڤان بەکر

ژیڤان بەکر

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژیڤان بەکر
ژیڤان بەکر05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر مەرجێکی نوێ بۆ وەرگرتنی بەنزینی 750 دیناری رادەگەیێنێت و هۆشداری دەداتە شۆفێران کە پێویستە ناوی خاوەنی کارتی نیشتمانی لەگەڵ کارتی سووتەمەنی هاوتا بن.

بەگوێرەی ئاگادارییەکی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر کە ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026 بڵاوکراوەتەوە، سەرجەم شۆفێران ئاگادار کراونەتەوە کە لە کاتی وەرگرتنی بەشە بەنزینی 750 دیناریی پاڵپشتیکراودا، دەبێت کارتی نیشتمانی و کارتی ئەلیکترۆنیی سووتەمەنی لەگەڵ خۆیان ببەنە بەنزینخانەکان.

بەڕێوەبەرایەتییەکە دەڵێت: "پێویستە ناوی سیانی لە هەردوو کارتەکەدا وەک یەک بێت؛ بە پێچەوانەوە ئەگەر ناوەکان جیاواز بن، بەنزین بە شۆفێرەکە نادرێت." 

بڕیارەکە لە رۆژی 8ی تشرینی یەکەمی 2026ـەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

حاجی هۆگر، خاوەنی زنجیرەی بەنزینخانەکانی هۆگر لە هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە پابەندی بڕیار و رێنماییەکانین."

سەبارەت بە چارەسەری قەرەباڵخیی بەنزینخانەکان، حاجی هۆگر ئاماژەی بە پێشنیازێکی خۆی بۆ بەڕێوەبەرایەتییەکە کرد و گوتی: "پێشنیازم کردووە بەشە بەنزینی مانگانەی هەر بەنزینخانەیەک بەسەریەکەوە بدرێت، بۆ نموونە 10 رۆژ لەسەریەک هەموو رۆژێک بەنزین بە بەنزینخانەیەک بدرێت تاوەکو خەڵک ئاسوودە بێت و راکردن نەمێنێت، دواتر 10 رۆژی دیکە نۆرەی بەنزینخانەیەکی دیکە بێت، بەمەش هاووڵاتی دەزانێت لە چ رۆژێکدا روو لە کوێ بکات."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە