Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قیرتاوکردنی رێگەی هەولێر- کۆیە. وێنە: پارێزگای هەولێر

قیرتاوکردنی رێگەی هەولێر- کۆیە. وێنە: پارێزگای هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

پارێزگاری هەولێر: 50٪ـی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە تەواو بووە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

05-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین05-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ


پارێزگاری هەولێر رایدەگەیێنێت، 50٪ـی کارەکانی پڕۆژەی رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە تەواو بووە. دەشڵێت، بە تەواوبوونی پڕۆژەکە ماوەی هاتووچۆی نێوان هەردوو شار 20 بۆ 25 خولەک کورت دەبێتەوە.


ئەمڕۆ دووشەممە، 5ی تشرینی یەکەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، پڕۆژەی ستراتیژیی دووسایدی هەولێر - کۆیە بە درێژایی 37 کیلۆمەتر بەردەوامە و بە تەواوی لەلایەن ئەندازیاران و دەستی کاری ناوخۆییەوە جێبەجێ دەکرێت.

پارێزگاری هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، تاوەکو ئێستا 50٪ـی کارەکانی پڕۆژەکە تەواو بووە و بەشێکی فراوانی رێگاکەش بە سێ چینی ستاندارد قیر کراوە. گوتیشی: "بە تەواوبوونی، ئەم رێگەیە لە یەکسایدێکی پڕ مەترسییەوە دەبێتە جووتسایدێکی خێرا و ئاستی سەلامەتی بەرز دەکاتەوە، لە هەمان کاتدا کاتی هاتووچۆی نێوان هەولێر و کۆیە بە نزیکەی 20 بۆ 25 خولەک کەم دەکاتەوە."

تایبەتمەندییەکانی رێگەکە

رێگەکە بە شێوازی جووتسایدی خێرا دروست دەکرێت، پێکهاتەی سایدەکان بە جۆرێکە هەر سایدێک لە سێ لاینی هاتووچۆ و یەک لاینی فریاگوزاری پێکدێت، هاوکات 11 بەرزەپرد و ژێرپرد (ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس) لەخۆدەگرێت.

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی قۆناخی نوێی پڕۆژەکەی دانا و رایگەیاند کە پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەگەیێننە هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی.

پڕۆژەی رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 بە گوژمەی 461 ملیار دینار دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی راگیرابوون. ئەم رێگەیە یەکێکە لە رێگە سەرەکی و پڕ هاتووچۆکانی هەرێمی کوردستان و چاوەڕوان دەکرێت دوای تەواوبوونی، ماوەی گەیشتن لە هەولێرەوە بۆ کۆیە لە کاژێرێکەوە بۆ نزیکەی 35 خولەک کەم ببێتەوە.


بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە