Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پێوەر و پسوولەی ئاو. وێنە. رووداو/ئەرشیڤ

پێوەر و پسوولەی ئاو. وێنە. رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

یەک ملیۆن و 140 هەزار هاوبەشی ئاو هەن؛ 90٪ـیان پێوەریان بەستووە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

06-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین06-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان دەڵێ، کێشەی کەمئاوی لە هەولێر و دەوروبەری بە تەواوی چارەسەر کراوە و کارکردنیش بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکە لە سلێمانی و چەند ناوچەیەکی دیکە بەردەوامە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، قەرزی ئاو 500 ملیار دیناری تێپەڕاندووە.


رۆژی سێشەممە، 6ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئاری ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لە ساڵی 2026دا کێشە و گرفتی ئاوی شاری هەولێر و دەوروبەری بە تەواوی چارەسەر کرا. ئێستاش کار دەکەین بۆ ئەوەی کێشە و گرفتی ئاوی سلێمانی، چەمچەماڵ و ناوچەی بەردەڕەش چارەسەر بکرێ".

بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ ئاماژەی بەوەش کرد، رەزامەندی وەرگیراوە لە قەزاکانی کەلار، سۆران، خەبات و کۆیە پڕۆژەی نوێی ئاو دروستبکرێن، تاوەکو کێشە و گرفتی کەمئاوییان نەمێنێت.

سەبارەت بە ژمارەی هاوبەشانی ئاو، ئاری ئەحمەد دەڵێ، لە هەرێمی کوردستاندا ملیۆنێک و 140 هەزار هاوبەشی ئاو هەن و زیاتر لە 250 هەزار هاوبەشی دیکەش ماون تۆمار بکرێن؛ هەروەها 90٪ـی هاوبەشان پێوەری ئاویان بەستووە.

لە هەرێمی کوردستاندا دوو جۆر کرێی ئاو هەیە؛ ئەو هاوبەشانەی پێوەریان بەستووە مانگانە بڕی 1000 تاوەکو 45 هەزاریان بۆ دەگەڕێتەوە؛ ئەوانەی پێوەریان نەبەستووە راستەوخۆ بڕی 45 هەزاریان بۆ هەژمار دەکرێ.

بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی ئاو و ئاوەڕۆ، قەرزی ئاو لەلایەن هاووڵاتییانەوە زیاتر لە 500 ملیار دینارە و لەبارەی داشکاندنی قەرزەکانیش گوتی: "داشکاندنی 20٪ـی قەرزی ئاو بۆ ئەو کەسانەیە کە پێشتر قەرزدار بوون. هاونیشتمانییان دەتوانن سەردانی فەرمانگەکان بکەن یان لە رێی خوێنەرەوەی پێوەرەکانەوە (عەدادەکان) پارەکە بدەن و سوودمەند بن، چونکە هێشتا شێوازی پارەدانی دیجیتاڵیمان نییە."

ئاری ئەحمەد گوتی، بڕیاری داشکاندنی 20٪ وەک هاوکارییەک بۆ هاونیشتمانییان لەلایەن مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستانەوە دراوە و کارکردن بەم بڕیارە بەردەوام دەبێت تاوەکو ئەو کاتەی دۆخەکە چارەسەر دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە