Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی گشتیی قەزای ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

دیمەنێکی گشتیی قەزای ئاکرێ. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو/ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە گوندێکی سنووری ئاکرێ سوورێژە بڵاودەبێتەوە و دەوامی قوتابخانەیەک راگیرا

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

07-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین07-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لە سنووری قەزای ئاکرێ نزیکەی 30 کەس تووشی نەخۆشیی سوورێژە بوون کە 14 کەسیان قوتابیی یەک قوتابخانەن لە گوندی ئستریان؛ بەو هۆیەوە پەروەردەی قەزاکە دەوامی قوتابخانەکەی بۆ چەند رۆژێک راگرت و تیمەکانی تەندروستیش بۆ کوتانی منداڵان رەوانەی گوندەکە کراون.


رۆژی چوارشەممە، 7ـی تشرینی یەکەمی 2026، سەفیر محەمەد، گوتەبێژی پەروەردەی قەزای ئاکرێ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "دوای بەدواداچوونەکان دەرکەوت کە زۆربەی تووشبووان قوتابین، لەبەر ئەوە لە پێناو پاراستنی گیان و سەلامەتیی قوتابییاندا دەوام بۆ چەند رۆژێک راگیرا."

گوتەبێژی پەروەردەی ئاکرێ ئاماژەی بەوەش کرد: "دوای چارەسەرکردنی تەندروستیی منداڵەکان، دەوام ئاسایی دەبێتەوە و دەرگای قوتابخانەکە دەکرێتەوە."

تەندروستیی ئاکرێ: نزیکەی 30 کەس تووشبوون

نیچیرڤان هەرکی، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ بە رووداوی گوت: "لە گوندی ئستریان تاوەکو دوێنێ شەو، 14 قوتابی کە لە یەک قوتابخانە بوون تووشی نەخۆشیی سوورێژە بوون، ئەوانی دیکەش لە دەوروبەری ئەو گوندانەن. بە گشتی تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 کەس لەو سنوورە تووشی نەخۆشییەکە بوون."

سەبارەت بە تەندروستیی تووشبووەکان و مانەوەیان لە نەخۆشخانە، گوتەبێژی تەندروستیی ئاکرێ دەڵێ: "چارەسەری پێویست بۆ تووشبووان کراوە، دەتوانم بڵێم نزیکەی 50٪ـیان رەوانەی ماڵەوە کراونەتەوە، دەوروبەری 10 نەخۆشیش ماونەتەوە."

نیچیرڤان هەرکی ئاماژەی بەوەش کرد، ئەم نەخۆشییە لەگەڵ گۆڕانی وەرزەکان لە پاییز و بەهاردا بڵاودەبێتەوە و گوتی: "ئەو منداڵانە تووشی نەخۆشییەکە دەبن کە کوتانی تەواویان وەرنەگرتووە یان هەرگیز ڤاکسینیان وەرنەگرتووە. داوا لە هەموو دایک و باوکان دەکەین ئەوانەی تاوەکو ئێستا ڤاکسینیان بە منداڵەکانیان نەداوە، سەردانی بنکە تەندروستییەکان بکەن بۆ کوتانی منداڵەکانیان، چونکە لە هەموو بنکەکانمان ڤاکسین بەردەستە."

وەک گوتەبێژی تەندروستی ئاکرێ گوتی: "زۆرینەی تووشبووان لە گوندی ئستریان تۆمارکراون، ماوەی سێ رۆژە تیمەکانمان سەردانی گوندەکە دەکەن و ڤاکسین بە منداڵان دەدەن."

سورێژە یان سۆریکە چییە؟

نەخۆشییەکی ڤایرۆسیی گوازراوەیە و زیاتر تووشی منداڵان دەبێت، بەتایبەت منداڵی تەمەن دوو بۆ پێنج ساڵ. بە خێرایی تەشەنە دەکات. کۆکە، پژمو و بەرکەوتنی راستەوخۆ لەگەڵ کەسی تووشبوو رێی گواستنەوەی نەخۆشییەکەن.
 
نیشانەکانی نەخۆشییەکە بریتین لە: تا، کۆکە، بێهێزی، هەناسەتەنگی، سووربوونەوەی چاو و دەرکەوتنی پەڵەی سوور لەسەر جەستە، هەروەها حەوت بۆ 10 رۆژ دوای بەرکەوتن بە ڤایرۆسەکە دەشێت نیشانەکان دەربکەون.
 
ئەوانەی کە تووشی سوورێژە دەبن، پێویستە پشوو بدەن، ئاو و شلەمەنی زۆر بخۆنەوە و جیابکرێنەوە، هەروەها هەریەک لە دەرمانەکانی کەمکردنەوەی تا، دژەخوران و تەواوکەرە خۆراکییەکان لە ژێر راوێژی پزیشکدا بەکاربێنن.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە