Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

شۆوڕوومێکی بانکی بەغدا

شۆوڕوومێکی بانکی بەغدا

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەشداربووانی بانکی بەغدا لە ئاکرێ و دەوروبەری داوای ئامێری (ATM)ی زیاتر دەکەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

کەمیی ئامێری راکێشانی پارە (ATM)ی بانکی (بەغدا) کێشەی بۆ مووچەخۆران و خانەنشینانی سنووری قەزا و ناحییەکانی سنووری ئاکرێ، بەردەڕەش، قەسرۆک و کەڵەک دروستکردووە. مووچەخۆران ئاماژە بەوە دەکەن کە بۆ تەواوی ئەو سنوورە تەنیا یەک ئامێری ATMی ئەو بانکە هەیە.

پێشمەرگەیەکی خانەنشین کە مووچەکەی لە بانکی (بەغدا) وەردەگرێ، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو لەبارەی قورسیی وەرگرتنی مووچەوە راگەیاند: "لە سنووری ئاکرێ، بەردەڕەش، قەسرۆک تاوەکو کەڵەک، تەنیا یەک ئامێری ATMی بانکی بەغدا هەیە. دوو تاوەکو سێ هەزار مووچەخۆر لە پێشمەرگە، ئاسایش و پۆلیس لەسەر ئەو یەک ئامێرەن. مانگانە سێ تاوەکو چوار رۆژ بە سەختی و لەنێو نۆرەگرتن، جەنجاڵی و ئاڵۆزییەکی زۆردا مووچە وەردەگرین، چونکە ئامێرەکەش بەردەوام تێکدەچێت یان پارەی تێدا نامێنێت."

لەو بارەیەوە مەهران نێروەیی، بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک، لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو گوتی: "داواکاریی هاونیشتمانی و مووچەخۆران زۆر رەوایە و ئێمەش بە تەواوی پشتگیری دەکەین. ئەوان راستەوخۆ پەیوەندیمان پێوە دەکەن."

بەڕێوەبەری ناحیەی قەسرۆک روونیشی کردەوە کە لایەنە کارگێڕییەکان داواکاریی فەرمییان ئاراستەی سەرووی خۆیان کردووە و گوتی: "نەوەک جارێک، بەڵکو چەندین جار بە نووسراوی فەرمی و بە زارەکیش پارێزگارمان لەم کێشەیە ئاگادار کردووەتەوە. بەڵێنی چارەسەرکردنمان پێدراوە و بەردەوام چاوەڕێی جێبەجێکردنین تاوەکو ئامێری زیاتر بۆ سنوورەکە دابین بکرێ."

سەنتەری پەیوەندییەکانی بانکی (بەغدا) دەڵێت، بەدواداچوون بۆ گلەیی و سکاڵای بەشداربوانی بانکەکە لەچوارچێوەی پرۆژەی "هەژماری من" دەکەن و هەوڵ دەدەن ئامێرەکانی راکێشانی پارە ATM زیاد بکەن.

هاوکات تیمی پرۆژەی (هەژماری من) لەبارەی سکاڵای فەرمانبەران و مووچەخۆرانی سنوورەکە بە رادیۆی رووداویان راگەیاند: "هێشتا ژمارەیەک ئامێری ATMماون و دانەنراون، چونکە بەگوێرەی پلانی پرۆژەکە، دەبێت تاوەکو نەورۆزی داهاتوو ژمارەی ئامێرەکان بگاتە 1000 ئامێر کە ئێستا نزیکەی 750 ئامێرن." 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە