Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی کرمەکە لەنێو چپس

وێنەی کرمەکە لەنێو چپس

هەواڵە ناوخۆییەکان

هاونیشتمانییەک لە سلێمانی: چپسمان کڕیوە، کرمی تێدا بووە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

12-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم12-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

هاونیشتمانییەک لە شاری سلێمانی دەڵێت، لەکاتی خواردنی جپسێکدا تێبینیی بوونی کرمی کردووە و داوای بەدواداچوون دەکات؛ لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانیش رایدەگەیێنن کە تاوەکو ئێستا سکاڵای فەرمییان بەدەست نەگەیشتووە بەڵام بەدواداچوونی بۆ دەکەن.

پەیڕەو ئەحمەد، دانیشتووی شاری سلێمانی، بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، رۆژی شەممە لە دووکانێکی گەڕەکی تووی مەلیک جپسێکی بوشاری کڕیوە، بەڵام کاتێک کردوویەتییەوە، دەرکەوتووە کرمی تێدایە. هاوکات روونیکردەوە کە بەهۆی ئەوەی راستەوخۆ کیسەکەی فڕێداوە، نەیزانیوە بەرهەمی کام کۆمپانیایە، بەڵام ڤیدیۆی حاڵەتەکەی تۆمارکردووە.

لە بەرامبەر بڵاوبوونەوەی ئەم دەنگۆیەدا، کارگێڕیی کۆمپانیای نم نم کە یەکێکە لە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنانی جپسی بووشار، بە رووداوی راگەیاند، لە عێراق و هەرێمی کوردستان دەیان کارگەی جیاوازی بووشار هەن و ئەو بەرهەمە پەیوەندیی بە ئەوانەوە نییە؛ جەختیشی کردەوە کە بەرهەمەکانیان بەپێی بەرزترین ستانداردی تەندروستی و پاکوخاوێنی دروست دەکرێن.

لەلایەن خۆیەوە، بابان ئەحمەد، سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەتی سلێمانی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا بە فەرمی هیچ سکاڵایەکمان لەسەر ئەم بابەتە پێ نەگەیشتووە، بەڵام هەر کاتێک هاونیشتمانییان لە بوونی کەموکوڕییەک ئاگادارمان بکەنەوە، دەستبەجێ بەدواداچوونی بۆ دەکەین."

سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکان داوای لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی روودانی حاڵەتی هاوشێوەدا، بەڵگە و زانیارییەکانیان ئاراستەی لیژنەکان بکەن و گوتی: "تیمەکانی پشکنین دەنێرینە شوێنەکە و تەنانەت لە رێگەی کامێراکانی چاودێریشەوە بەدواداچوون بۆ سەرچاوەی بەرهەمەکە و راستیی رووداوەکە دەکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە