Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دووسایدی هەولێر-کۆیە. وێنە پارێزگاری هەولێر

دووسایدی هەولێر-کۆیە. وێنە پارێزگاری هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

پارێزگاری هەولێر: 12 کیلۆمەتری پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە قیرکراوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

پارێزگاری هەولێر دەڵێ، بە تەواوبوونی پڕۆژەی دووسایدی هەولێر - کۆیە، ماوەی گەیشتن لەنێوان هەردوو شارەکە لە یەک کاژێرەوە کورت دەبێتەوە بۆ تەنیا 25 خولەک.


رۆژی سێشەممە، 13ـی تشرینی یەکەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "کارکردن لە پڕۆژەی نیشتمانی و ستراتیژیی دووسایدی نێوان هەولێر و کۆیە بە ستانداردێکی بەرز و نێودەوڵەتی بەردەوامە. ئێستا کار لەسەر درێژایی 32 کیلۆمەتری رێگاکە دەکرێت و چینی دووەمی قیر بە درێژایی 12 کیلۆمەتر راخراوە".

بەپێی راگەیێندراوەکە، پانیی رێگاکە 32 مەترە، هەر سایدێک لە سێ لاینی هاتووچۆ پێکدێت کە پانیی هەر لاینێک 3.75 مەترە، هاوکات لاینێکی فریاگوزارییش (شۆڵدەر) لەخۆدەگرێ.

پڕۆژەکە چەندین ژێرپرد (ئەندەرپاس) و بەرزەپرد (ئۆڤەرپاس) لەخۆدەگرێ. پارێزگاری هەولێر دەڵێ:"یەکێک لەوانە دروستکردنی پردێکی گەورە بە درێژیی 250 مەترە". هەروەها لەپێناو کەمکردنەوەی رووداوەکان، لە ناوەڕاستی رێگاکەدا بارستەی کۆنکرێتی دادەنرێن، لەگەڵ پەرژینی پاراستن، سیستمی پێشکەوتووی ئاودێری و ئاوەڕۆ و دانانی سەرجەم هێماکانی هاتووچۆ بەپێی پێوەرە جیهانییەکان.

تایبەتمەندی رێگەکە

 

رێگەکە بە شێوازی جووتسایدی خێرا دروست دەکرێ. پێکهاتەی سایدەکان بە جۆرێکە هەر سایدێک لە سێ لاینی هاتووچۆ و یەک لاینی فریاگوزاری پێکدێت، هاوکات 11 بەرزەپرد و ژێرپرد (ئۆڤەرپاس و ئەندەرپاس) لەخۆدەگرێت.

رۆژی 10ی تشرینی یەکەمی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەردی بناخەی قۆناخی نوێی پڕۆژەکەی دانا و رایگەیاند، پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان دەگەیێننە هەموو ناوچەکان بەبێ جیاوازی.

پڕۆژەی رێگەی دووسایدی هەولێر - کۆیە بۆ یەکەمجار لە ساڵی 2011 بە گوژمەی 461 ملیار دینار دەستیپێکرد، بەڵام بەهۆی قەیرانی داراییەوە کارەکانی راگیران. 

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە