Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

ژنێک لە خەودا بە تێزاب رووخساری دەشێوێندرێت

عەدنان رەشید

عەدنان رەشید

13-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەدنان رەشید
عەدنان رەشید13-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

لە گوندێکدا و لە رووداوێکی گوماناویدا عالیە برجس، ژنێکی خەڵکی شنگال لە خەودا و لە ماڵی براکەی خۆی لە سنووری دهۆک بە تێزاب رووخساری سووتێندرا. ئێستا دوای تێپەڕبوونی چوار ساڵ، هێشتا بکەری تاوانەکە نادیارە، کەیسەکە لە دادگا بێ ئەنجام ماوەتەوە و خێزانەکەی بەهۆی تۆمەتە دژبەیەکەکانەوە پەرتەوازە بوون. عالیە پەنجەی تۆمەت بۆ برا و براژنەکانی درێژ دەکات، بەڵام براکەی دەڵێت، "نازانین کێ ئەو کارەی کرد."

عالیە برجس، تەمەن 43 ساڵ، کە ئێستا لەگەڵ هاوژینەکەی لە کەمپێکی ئاوارەکان لە پارێزگای دهۆک دەژی، بە چاوی پڕ لە ئازارەوە چیرۆکی ئەو شەوە دەگێڕێتەوە و دەڵێ، لە بەرنامەی (بەرپرسیار)ـی رووداودا کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات، گوتی: "دایک و باوکم نەماون. هاوژینەکەم منى بردە ماڵی براکەم. کاژێر 1:30ـی شەو بوو، نووستبووم کە هەستم کرد دەموچاوم دەسووتێت. کاتێک ویستم چاوم بکەمەوە، نەکرایەوە."

عالیە 16 رۆژ لە نەخۆشخانە خەوێندرا و بە گوتەی خۆی، لەو ماوەیەدا کەس سەردانی نەکردووە. ئەو هاونیشتمانییە دەڵێت، "سکاڵام لەسەر برا گەورەکەم (مەردان)، براژنەکانم و هاوژینەکەم تۆمار کردووە. کەس پێم ناڵێت چی روویداوە، هەموویان دەڵێن خۆت وای لە خۆت کردووە. سەرەتا نەیاندەهێشت سکاڵاش بکەم."

ژیانی عالیە پڕە لە تراژیدیا، دوای هاوژینیی یەکەم، بە زۆر دراوەتە پیاوێکی عەرەب و ئێستاش لەگەڵ هاوژینی چوارەمی کە پیاوێکی بەتەمەنە، لە لە کەمپی باگێڕا دەژی و کچێکی هەیە.

کەیسەکەی عالیە لە دادگای دهۆکە، بەڵام دوای چوار ساڵ هێشتا پێشکەوتنێکی کەمی بەخۆیەوە بینیوە. ئیمان عیماد، پارێزەری عالیە، بە رووداوی گوت: "هەشت تۆمەتباری سەرەکی لە کەیسەکەدا هەن کە بریتین لە هاوژینی عالیە، پێنج براژنی و دوو برای، بەڵام هەموویان لە دادگا نکۆڵییان کردووە."

پارێزەرەکەی دەڵێت، لێکۆڵینەوەکان بەهۆی نەبوونی بەڵگەوە وەستاون و رایگەیاند: "داوای کامێرای چاودێریمان کرد، بەڵام پێیان گوتین مانگێک پێش رووداوەکە لەکارکەوتووە. موختاری گوندەکەش کە عالیە بە پشتیوانیی براکانی تۆمەتباری دەکات، دەڵێت هیچ زانیارییەکی نییە."

باری تەندروستیی عالیە ناجێگیرە و بە گوتەی پارێزەرەکەی، پزیشکەکان هۆشدارییان داوە کە "ئەگەر نەشتەرگەری بۆ یەکێک لە چاوەکانی نەکرێ، بۆ هەمیشە بینایی لەدەستدەدات."

کەیسەکە بووەتە هۆی پەرتەوازەبوونی خێزانەکە و براکان یەکدی بە هەڵبەستنی تۆمەت تۆمەتبار دەکەن.

زیاد برجس، برایەکی عالیە، پشتگیریی خوشکەکەی دەکات و پەنجەی تۆمەت بۆ مەردانی برایان درێژ دەکات. زیاد بە رووداوی گوت، "کێشەی نێوانمان لەسەر پارە و میراتە. مەردان ئۆتۆمبێلی باوکم و زەویی باپیرمی فرۆشتووە و پارەکەی نەداوینەتەوە." زیاد دەڵێت، رۆژی دوای رووداوەکە، "مەردان و خێزانەکەی هەڵاتن بۆ شنگال" و ئێستاش هەڕەشەی لێدەکەن.

بەڵام مەردان، برای گەورەی عالیە کە لە هەمان کاتدا موختاری ئاوارەکانی گوندی ئیمنکێیە لە دهۆک، هەموو تۆمەتەکانی لە (بەرپرسیار)  رەتکردەوە و گوتی: "ئەو شەوە لە باخێک بووین، نزیکەی 15 کەس لەسەر بان خەوتبووین کە لەناکاو دەنگی هاواری ژن هات. سەرەتا وامانزانی بەهۆی دووپشکەوەیە، بەڵام دواتر بینیمان دەموچاوی عالیە، سەر، مل و پشتی یەکێک لە هاوژینەکانیشم سووتاوە."

مەردان دەڵێت: "خوشکەکەم بە تووڕەبوون گەڕابووەوە لام و هاوژینەکەی داینا و رۆیشت. شەوی رووداوەکە وامانزانی شتێک لە ئاسمانەوە کەوتە خوارەوە، بەڵام ئاسمان ساماڵ بوو، کارەبا نەبوو، خانووەکە پەرژینی نەبوو، هیچ کەسێکی بیانیش لە شوێنی رووداوەکە نەبینرا." 

رووداوەکە لە ماڵی مەردانی برا گەورەی عالیە روویداوە. مەردان دەڵێ:"خوشکم سکاڵای لەسەر 24 کەس تۆمار کردووە، لەنێویاندا منداڵەکانم. من پێمگوتووە ئەگەر بزانیت کێ بووە پێم بڵێ، با منیش سکاڵای لەسەر تۆمار بکەم، تەنانەت ئەگەر ژنی منیش بووبێت."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە