Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنە؛ لقێکی کۆمپانیای مەنسوور بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل

وێنە؛ لقێکی کۆمپانیای مەنسوور بۆ بازرگانی ئۆتۆمبێل

هەواڵە ناوخۆییەکان

کڕیارێک کۆمپانیای مەنسوور بە کەمتەرخەمی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن تۆمەتبار دەکات و کۆمپانیاکەش وەڵام دەداتەوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو- رادیۆ

هاونیشتمانییەک بە ناوی هێمن داودی، سکاڵای یاسایی لە دژی کۆمپانیای مەنسوور (بریکاری سەرەکیی شۆڤرلێت و جێنراڵ مۆتۆرز) لە هەولێر تۆمار دەکات و کۆمپانیاکە بە بە کەمتەرخەم بەرامبەر کڕیاران و نەبوونی خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن تۆمەتبار دەکات. 

هێمن داودی لە لێدوانێکدا بۆ رادیۆی رووداو باسی لەوە کرد کە لە ساڵی 2025 ئۆتۆمبێلێکی جۆری تاهۆی لەو کۆمپانیایە کڕیوە، بەڵام بەهۆی سووتانی عەقڵی شاشەکەیەوە ماوەی هەشت مانگ چاوەڕێ بووە بۆی چاکبکرێتەوە، لە کۆتاییشدا ناچار بووە ئۆتۆمبێلەکەی بە نزیکەی 10 هەزار دۆلاری ئەمریکی زیان بفرۆشێت.

لە ساڵی 2026دا ئۆتۆمبێلێکی تاهۆی تری لە هەمان کۆمپانیا کڕیوە، کەچی پاش ماوەیەک، لە کاتی گەشتێکی عەمرەدا لە وڵاتی سعودیە لە خۆیەوە کوژاوەتەوە و مەترسیی وەرگەڕانی بۆ سەر خێزانەکەی دروستکردووە، بە جۆرێک بە بڕی 2,700 دۆلار کرێی داوە تاوەکو هێنراوەتەوە.

هێمن دەڵیت، "لە وڵاتی سعودیە چومە بریکاری کۆمپانیای شۆفرلێتی ئەمریکی بەڵام پێیان گوتووە کە ئەوان کار بەو گەرەنییە ناکەن کە ئۆتۆمبێلەکە هەیەتی، راست نییە."

لەبەرامبەردا عەدنان خودێدا، بەرپرسی بەشی چاککردنەوە لە کۆمپانیای ئەلمەنسوور، بۆ رادیۆی رووداو روونکردنەوەی دا و رایگەیاند، کێشەی ئۆتۆمبێلەکە گرفتی کارەبایی ئاساییە و پەیوەندی بە تەڕبوون یان شۆردنی ئۆتۆمبێلەکەوە هەیە لەلایەن خاوەنەکەیەوە.

عەدنان خودێدا گوتی:"ئێمە پشکنینمان بۆ ئۆتۆمبێلەکە کردووە، کێشەکە راست نییە بەو شێوەیەی دەوترێت. خاوەنەکەی ئۆتۆمبێلەکەی شۆردووە و بەهۆی شێداری و چوونەژوورەوەی ئاو بۆ بەشە کارەباییەکان، کێشەی بەرگر و ڤۆڵتیەی نزم دروستبووە کە بووەتە هۆی پچڕپچڕ بوونی کارەباکەی"

سەبارەت بە ماوەی مانەوەی ئۆتۆمبێلەکە لە کۆمپانیا، بەرپرسی بەشی چاککردنەوە مانەوەی ئۆتۆمبێلەکەی بۆ ماوەی 11 رۆژ رەتکردەوە و گوتی: "ئۆتۆمبێلەکە تەنیا سێ بۆ چوار رۆژە لەلای ئێمەیە. ئەندازیارەکانمان لەسەر هێڵن لەگەڵ کۆمپانیای دروستکەر (جێنراڵ مۆتۆرز) بۆ دەستنیشانکردنی وردی کێشەکە و چاککردنی."

بەرپرسی چاککردنەوەی کۆمپانیاکە جەختی کردەوە:"ئەگەر زانیمان چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلەکە کاتی زیاتری پێویستە و دوا دەکەوێت، ئەوا وەک چارەسەری جێگرەوە ئۆتۆمبێلێکی دیکەی بۆ دابین دەکەین تا ئەو کاتەی ئۆتۆمبێلەکەی خۆی بە تەواوی چاک دەکرێتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە