Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی شاری کەلار لە ئاسامانەوە

دیمەنێکی شاری کەلار لە ئاسامانەوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

سەرۆکی شارەوانیی کەلار: قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەست پێ دەکات

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو - رادیۆ

سەرۆکی شارەوانیی کەلار باسی لە دۆخی پڕۆژە خزمەتگوزارییەکان، ئامادەکارییەکانی شارەوانی بۆ وەرزی بارانبارین و دواین زانیارییەکان لەبارەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران کرد و رایگەیاند،"ئامادەکاری پێویست بۆ وەرزی بارانبارین کراوە و بەم نزیکانە قۆناخی دووەم دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران دەستپێدەکات."

سامان رەحیم، سەرۆکی شارەوانیی کەلار میوانی بەرنامەی 'مژار'ی رادیۆی رووداو بوو، ئاماژەی بەوەکرد لە ماوەی رابردوودا چەندین پڕۆژەی گرنگی قیرکردن و دروستکردنی شەقامی دووساید جێبەجێکراون، لەوانەش دروستکردنی شەقامێکی دووساید لە تەنیشت پڕۆژەکانی نیشتەجێبوونی (رۆیاڵ ستی و شاری شەم) بە درێژیی نزیکەی 900 مەتر، کە بووەتە دەرەچەیەکی نوێ بۆ بەستنەوەی چەند گەڕەکێک بە جادەی پشتێنەیی کەلارەوە. هەروەها شەقامی تەنیشت مزگەوتی ئاشتی بە درێژیی 650 مەتر دروست کراوە بۆ کەمکردنەوەی قەرەباڵخی.

سامان رەحیم ئەوەشی خستە روو، کە لەناو گەڕەکەکاندا بەگشتیی نزیکەی 4 هەزار مەتر قیرکردن و شەقامی دووساید ئەنجام دراوە، کارکردن لە قیرکردنی گەڕەکی شارەوانیش دەستپێکردووەتەوە و کۆڵانێکی ناو بازاڕیش بۆ چارەسەرکردنی کۆبوونەوەی ئاو نۆژەن دەکرێتەوە، جگە لە دروستکردنی شەش باخچەی خێزانی و دانانی بیهارتۆن لە چەندین کۆڵاندا.

سەبارەت بە ئامادەکارییەکانی شارەوانی بۆ وەرزی بارانبارین و مەترسییەکانی لافاو، سامان رەحیم روونیکردەوە کە لە مانگی ئابەوە ئامادەکاری کراوە، و لەبەر ئەوەی مەترسیی سەرەکیی کەلار لە ئاوی چواردەور و چەمە وەرزییەکانەوە سەرچاوە دەگرێت، بەربەستەکانی لافاو توندوتۆڵکراون و رێڕەوە ئاوییەکان پاک کراونەتەوە، هەروەها ئاوبارەی جادە سەرەکییەکان فراوانتر کراون بۆ ئەوەی رێگری لە داخستی رێگەکان بگرن.

سەبارەت بە کۆڕنیشی سیروان و رووخانی بەشێکی لە زستانی رابردوودا بەهۆی لافاوەوە، سەرۆکی شارەوانی رایگەیاند،" هۆکارەکەی گرفتی دیزاین بووە، و ئێستا نووسینگەیەکی ئەندازیاری دیزاینی نوێی بۆ دەکات و ئەو بەشەی کە ماوە بە بەردی گابیۆن لە مەترسی لافاو دەپارێزرێت، هەروەها رێڕەوی رووباری سیروان فراوانتر کراوە و رێکخراوەتەوە."

لەبارەی دابەشکردنی زەویی فەرمانبەران لە سنووری کەلار، سەرۆکی شارەوانی ئاشکرایکرد کە 11 هەزار و 127 فەرمانبەر لە شاری کەلاردا ناویان گەڕاوەتەوە بۆ شارەوانی، و لە قۆناخی یەکەمدا 5 هەزار پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و 1077 پارچە زەوی بەسەر کەسوکاری شەهیداندا دابەش کراون.

سامان رەحیم جەختی لەوە کردەوە کە ئێستا لە چاوەڕێی تەواوبوونی قەرەبووکردنەوەی ئەو جووتیارانەن کە زەوییەکانیان بۆ ئیفرازکردن تەرخان کرابوو (لە رێگەی بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی گەرمیان و لێژنەی 222ی قەرەبووین)، تاوەکو دوای ئەوە قۆناخی دووەمی دابەشکردنی زەوی بۆ نزیکەی 6 هەزار فەرمانبەری ماوە دەست پێ بکات. سەبارەت بە فەرمانبەرانی سنووری ماددەی 140 و ناوچە دابڕێنراوەکان، ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوانە لە دەرەوەی دەسەڵاتی شارەوانیدان و چاوەڕێی بڕیار و رێنمایی وەزارەتن.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە