Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

رووداو

رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

هەینی و شەممە فەرمانگەکانی کارەبا بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کۆن کراوە دەبن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی پڕۆژەی رووناکی، سبەی هەینی و رۆژی شەممە، فەرمانگەکانی فرۆشتنی وزەی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا بۆ وەرگرتنەوەی قەرزی کۆنی کارەبا کراوە دەبن.


یەکشەممە 18-10-2026 دوایین رۆژە بۆ لێخۆشبوونی 50%ـی قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکی. پڕۆژەی رووناکی ئەمڕۆ پێنجشەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "سبەی هەینی و دووسبەی فرۆشیارەکانی وزە لە هەموو شارەکان کراوە دەبن بۆ وەرگرتنەوەی پارەی قەرزی کارەبای پێش رووناکی".

دەوامکردنی فرۆشیارانی وزە بۆ وەرگرتنی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بۆ ئەوەیە، ئەو کەسانەی تاوەکو ئێستا نەیانتوانیوە سوود لە داشکاندنی 50%ـی قەرزی کارەبا وەربگرن سوودمەند ببن.

رۆژی چوارشەممە 23-09-2026، حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بڕیاردرا دەرفەتێکی دیکە وەک دوایین دەرفەت بدرێتە هاوبەشانی کارەبا، بۆ ئەوەی سوودمەند بن لە داشکاندن لەسەر قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکی بە رێژەی 50% و تاوەکو 18-10-2026 بەردەوام دەبێت.

بەگوێرەی حکومەت، ئەو هاوبەشانەی قەرزی پێش پڕۆژەی رووناکییان لایە، تاوەکو یەکشەممە 18-10-2026 نەیدەنەوە، خۆکارانە سیستمەکە قەرزەکانیان دەخاتە سەر قیستی مانگانەی پڕۆژەی رووناکی بەبێ ئەوەی داشکاندنی بۆ بکرێت.

لە 3ـی ئاب، حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا 50% داشکاندن بۆ قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکی بۆ هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی، و 25%ـی قەرزی پیشەسازی، بازرگانی و میری بکات کە تاوەکو 10-09-2026 بەردەوام بوو.

بەگوێرەی پڕۆژەی رووناکی، لە بەشی یەکەمی داشکاندنەکەدا، زیاتر لە 750 هەزار هاوبەش قەرزی کارەبای پێش پڕۆژەی رووناکییان دابووەوە.

داشکاندنەکە بەم شێوەیەیە:

داشکاندنی قەرزەکەی پێش رووناکی بە هەمان میکانیزمی پێشوو دەبێت:
%50 داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی ماڵان و کشتوکاڵی.
%25 داشکاندن بۆ هەموو هاوبەشانی پیشەسازی، بازرگانی، میری، جگە لەو هاوبەشانەی فیدەری تایبەت بە خۆیان هەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە