Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەی مامۆستا ئاینییەکە

وێنەی مامۆستا ئاینییەکە

هەواڵە ناوخۆییەکان

مامۆستایەکی ئایینی دەڵێت، لە سەر باسی نۆرەی بەنزین دوورخراومەتەوە و ئەوقافیش دەڵێت مۆڵەتی نییە

ژینەر ستار

ژینەر ستار

15-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ژینەر ستار
ژینەر ستار15-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

مامۆستا عەلی سەید رەمەزان، گوتاربێژی مزگەوتی مەلا ساڵح، لە مەخموور دەڵێت، لە سەر ئەوەی لە گوتاری هەینیدا باسی نۆرەی بەنزینم کردووە، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافەوە لە گوتاردان دوورخراومەتەوە. بەڕێوەبەری ئەوقافی مەخمووریش دەڵێت: پابەندیی رێنماییەکان نەبووە و مۆڵەتی گوتاردانی نییە.


رۆژی پێنجشەممە، 15ـی تشرینی یەکەمی 2026، مامۆستا عەلی سەید رەمەزان، گوتاربێژی (مزگەوتی مەلا ساڵح) لە مەخموور بە رووداوی گوت: بەهۆی ئەوەی لە گوتاری هەینیی رابردوودا باسی نۆرەی بەنزینم کردووە، بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەرێمی کوردستان لە گوتاردان دووریان خستوومەتەوە.

ئەو مامۆستا ئایینییە دەڵێت: "لە گوتاری هەینی باسم لەوە کردووە نابێت کارمەندی هێزە ئەمنییەکان بە جلوبەرگی فەرمییەوە لە کاتی وەرگرتنی بەنزیندا نۆرەبڕی بکەن و بە جلیکان بەنزین وەربگرن، چونکە بە گوێرەی ئایینی ئیسلام نۆرەبڕی حەرامە."

مامۆستا عەلی سەید رەمەزان گوتیشی: "ئەمە حەوتەمین جارە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقافی هەرێمی کوردستانەوە لە گوتاردان دووردەخرێمەوە، ئەمجارەش پێیان گوتم: لەبەر ئەوەی باسم لەوە کردووە نابێت هاونیشتمانییان خوشک و کچ و ژنەکانی خۆیان بنێرن بۆ نۆرەی بەنزین، ناتوانم جارێکی دیکە بچمەوە سەر مینبەر."

لە وەڵامی ئەوەی بەدەر لە رێنماییەکانی بەڕێوەبەرایەتیی ئەوقاف گوتاری داوە، ئەو مامۆستایە گوتی: "گوتاری هەینی لە رێگەی ئەوقافەوە دیاری دەکرێت، منیش پابەندیی رێنماییەکان بووم، بەڵام لە سەر داوای هاونیشتمانییان باسم لە چەند کێشەیەک کردووە کە لە کاتی نۆرەی وەرگرتنی بەنزیندا روو دەدەن."

بە گوتەی ئەو مامۆستایە، دوو رۆژ دوای گوتارەکە، لە لایەن بەڕێوەبەری ئەوقافی قەزای مەخموورەوە ئاگادار کراوەتەوە کە جارێکی دیکە بۆی نییە بچێتە سەر مینبەر.

سالار نووری، بەڕێوەبەری ئەوقافی مەخموور بە رووداوی گوت: "ئەو مامۆستا ئایینییە بەهۆی پابەندنەبوونی بە نێوەڕۆکی گوتاری هەینی و تێکەڵکردنی بابەتەکان لادراوە، هاوکات نوێژخوێنانی مەخموور ناڕازی بوون لەو گوتارانەی رۆژانی هەینی دەدران."

بەڕێوەبەری ئەوقافی مەخموور گوتیشی: "مامۆستا عەلی سەید رەمەزان ناونیشانەکەی پێشنوێژە، مۆڵەتی گوتاردانی نییە، هاوکات نوێژخوێنان ناڕازی بوون لەو شێوە گوتاردانەی هەفتانە پەیڕەوی دەکرد، لەبەر ئەوە لە گوتاردان دوورخراوەتەوە."

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە