Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

سالار مەحموود: بارودۆخی ناوچەکە مەترسیدارە و دەبێ کێشەکانمان لەگەڵ پارتی چارەسەر بکەین

ئەحمەد حەمید

ئەحمەد حەمید

16-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
ئەحمەد حەمید
ئەحمەد حەمید16-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

ئەندامێکی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان رایدەگەیێنێت، بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی حیزبەکەی، دەستپێشخەرییەکی بۆ "دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران" کردووە و دەڵێت، "ئەمە دەستخستنە سەر برینە بۆ ئەوەیە لەجیاتی ئەوەی بە ناوی هێزە ئۆپۆزیسیۆنەکانەوە پەلاماری هەرێمی کوردستان بدرێت، پرسی کورد بە رێگەیەکی ئاشتییانە چارەسەر بکرێت."


سالار مەحموود، ئەندامی سەرکردایەتی و بەرپرسی مەکتەبی پەیوەندییەکانی دەرەوەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ تۆڕی میدیایی رووداو کە سەنگەر عەبدولڕەحمان پێشکێشی کرد هۆشداریی لەبارەی بارودۆخی "تاریک و مەترسیداری" رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەدات و جەخت لەوە دەکاتەوە کە هەرێمی کوردستان "کەوتووەتە چەقی ململانێی هێزە ئیقلیمییەکانەوە." 

سالار مەحموود، ناکۆکییەکانی نێوان پارتی و یەکێتیی بە بەربەستێکی گەورە لەبەردەم رووبەڕوونەوەی ئەو مەترسییانە دەزانێت و دەڵێت، "پێویستمان بە گفتوگۆی جیدی دوور لە موجامەلە هەیە."

"کێشەی ئەمنی لە وڵاتەکەماندا هەیە"

سالار مەحموود، ئاماژە بەوە دەکات کە کێشەکانی نێوان پارتی و یەکێتی تەنیا پەیوەست نین بە پرسی پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمانەوە، بەڵکو ناکۆکیی ئەمنیش لەنێوانیاندا هەیە. ئەو دەڵێت، "ئەوە تازە نییە. ئەگەر حوکمڕانی لە سلێمانی و هەڵەبجە و گەرمیان و راپەڕین گلەییان لە ئیدارەی حکومەت لە هەولێر هەبێت، لە رووی ئەمنییەوە دەبێت دامەزراوەکانمان یەکگرتوو بن، نەک بە گومان بین لە یەکتر."

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتیی یەکێتی هۆشداریی دەدات لەوەی کە ناجێگیریی ئەمنی بووەتە هۆی "پاشەکشەی وەبەرهێنان و کشانەوەی کۆمپانیا بیانییەکان" و ئەمەش بە "مەترسی" بۆ سەر هەرێمی کوردستان وەسف دەکات.

سەبارەت بە بنەماکانی ناکۆکی لەگەڵ پارتی، سالار مەحموود، جەخت دەکاتەوە کە، "کێشەی یەکێتی لەسەر پۆست نییە، کێشەمان لە شێوازی بەڕێوەبردنی حوکمڕانییە کە دەبێت بگۆڕێت. دەبێت دان بەوەدا بنێین کە هەڵە و کەموکوڕیی گەورە روویانداوە."

ئامادەیی حیزبەکەشی بۆ گفتوگۆ و وەرگرتنی گلەییەکانی پارتی دەردەبڕێت و دەڵێت، "ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ بۆ چارەسەرکردنی کەموکوڕییەکان." لە وەڵامی ئەوەی کە گلەییەکانی پارتی چین، سالار مەحموود روونی دەکاتەوە، "ئەوان دەیانەوێت حکومەتێکی یەکگرتوو هەبێت و بڕیارەکانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکرێت، دوو ئیدارەیی نەمێنێت، سەرۆکی حکومەت سەرۆکی هەموو حکومەت بێت و جێگرەکەشی بە هەمانشێوە."

دەستپێشخەرییەکەی بافڵ تاڵەبانی

سالار مەحموود، باسی لە دەستپێشخەرییەکی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی کرد و دەڵێت، "بافڵ تاڵەبانی دەستپێشخەریی کردووە بۆ دەستپێکردنی پرۆسەی ئاشتی لەنێوان هێزەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و کۆماری ئیسلامیی ئێران. ئەمە لەجیاتی ئەوەی ئێمە لە ململانێکانی ئەمریکا و ئێراندا ببینە لایەنێک لە شەڕ، دەبینە لایەنێک لە ئاشتی."

ئاماژەی بەوەش کرد، هەوڵەکان بۆ هێورکردنەوەی دۆخی رۆژئاوای کوردستان و دەستپێکردنەوەی پرۆسەی ئاشتی لە باکووری کوردستانیش بەردەوامن و یەکێتی بە جیدی لەسەر ئەم پرسانە کار دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە