Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

بۆ جاری دووەم کچێکی 24 ساڵان لە ئاکرێ ون بوو؛ 400 کەس بەدوایدا دەگەڕێن

عەزیز شەرکانی

عەزیز شەرکانی

18-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
عەزیز شەرکانی
عەزیز شەرکانی18-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

شیرین یاسین، ئەو کچەی ماوەیەک لەمەوپێش دوای ونبوونی دۆزرایەوە، دیسان ونبووەتەوە، براکەی دەڵێ :" نزیکەی 400 کەس لە خەڵکی گوند و ناوچەکە بەدوایدا دەگەڕێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ سەرەداوێکیان دەستنەکەوتووە."


 شیرین لە گوندی دانیشتووی گوندی کانی هەنجیرۆکی سەر بە ناحیەی دینارتەیە لە قەزای ئاکرێ، دیار نییە بەرەو کوێ رۆیشتووە، بەڵام دووەم جارە لە ماوەی کەمتر لە مانگێک ون دەبێ، تەمەنی 24 ساڵە و کەسوکارەکەی داوای هاوکاری دەکەن بۆ دۆزینەوەی.

مزگین یاسین، برای شیرین، ئەمڕۆ  پێنجشەممە 18-10-2026  لەکاتی بەشداریکردنی لە بوڵتەنی کاژێر 17:00ـی رووداو کە شەهیان تەحسین پێشکێشی دەکات رایگەیاند :"شیرین، ئەمرۆ  کاژێر 11:30ـی بەیانی لە ماڵ دەرچووە و دوای نزیکەی 20 خولەک مۆبایلەکەی کوژاوەتەوە و لەو کاتەوە تاوەکو ئێستا هیچ هەواڵێکی نییە."

ئەمە دووەمجارە شرین یاسین ون دەبێت، مزگین یاسین دەڵێت:" خوشکەکەم "کەمێک کێشەی قسەکردن و بیستنی هەیە،بەڵام "کەسێکی هۆشیارە و دەتوانێت بخوێنێت و بنووسێ، جاری پێشوو دوای چەند رۆژێک لە گەڕان، لە شوێنێکی دوور لە گوندەکە دۆزرایەوە." 

دوای ونبوونی یەکەمی، شیرین براوەتە لای پزیشکی دەروونی. براکەی دەڵێت: "پزیشک پێی گوتین با ماوەیەک  دەرمانی دەروونی بەکاربێنێ و دوای ئەوە باری تەندروستیی زۆر باش بوو."

گەڕان بۆ دۆزینەوەی شیرین بەردەوامە، مزگین یاسین ئاماژەی بەوە کرد: "نزیکەی 300 بۆ 400 کەس لە خەڵکی گوندەکەمان و 15 بۆ 20 گوندی دەوروبەر بەدوایدا دەگەڕێن.
موختاری گوندی کانی هەنجیرۆک لایەنە پەیوەندیدارەکانی ئاگادار کردووەتەوە و داوای هاوکاری کردووە بۆ دۆزینەوە، بە گوتەی براکەی، دوایین جار شیرین  بینراوە "قەمسەڵەیەکی مارۆنی و لەچکێکی رەشی لەبەردا بووە."

کەسوکاری شیرین داوا لە هاونیشتمانیان دەکەن، هەر کەسێک زانیارییەکی لەبارەی شیرینەوە هەیە یان لە هەر شوێنێک بینیویەتی، پەیوەندییان پێوە بکات و ئاگاداریان بکاتەوە. 


بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە