Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

وێنەیەکی شاری هەولێر لەکاتی نالەباریی هەوادا. وێنەکە ئەرشیڤە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

وێنەیەکی شاری هەولێر لەکاتی نالەباریی هەوادا. وێنەکە ئەرشیڤە و بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکە دانراوە

هەواڵە ناوخۆییەکان

چەند پاڵاوگەیەکی نایاسایی لە هەولێر دەست بە کارکردن دەکەنەوە و لایەنی پەیوەندیدار دەڵێت: دادەخرێن

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

چەند هاونیشتمانییەک بە رووداویان گوت، بەشێکی پاڵاوگە نایاساییەکان لە سنووری هەولێر دەستیان بە کار کردووەتەوە. بەڕێوەبەری ژینگەی شارەکە دەڵێت، بە شەو و بە نهێنی کار دەکەن و دایاندەخەن.


بەگوێرەی ئاماری دەستەی ژینگەی هەرێمی کوردستان، تاوەکو سەرەتای ساڵی رابردوو 153 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەرێمی کوردستاندا هەبوون؛ 139 لە هەولێر و 14 لە دهۆک. لە پارێزگاکانی سلێمانی و هەڵەبجەش پاڵاوگەی نایاسایی نەبوو، بەڵام گۆڕەپانی گواستنەوەی سووتەمەنی هەبوو.

دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر، ئەمڕۆ دووشەممە 19-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "هەموو پاڵاوگە نایاساییەکان داخراون و رێگە بە کارکردنیان نادرێ. هەربۆیە رەتی دەکەینەوە هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی بە فەرمی دەستی بە کار کردبێتەوە". 

لەبارەی دەنگۆی کارکردنی چەند پاڵاوگەیەک، بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر گوتی: "ئێمەش ئاگادار کراوینەتەوە کە دوو بۆ سێ پاڵاوگەی نایاسایی کاریان دەستپێکردووەتەوە، بەڵام شوێنیان نادیارە و زیاتر بە شەوان و بە دزی و نهێنییەوە کار دەکەن".

دڵشاد هیرانی داوای لە هاونیشتمانیان کرد، لە هەر جێگەیەک پاڵاوگەی نایاساییان بینی دەستی بە کار کردووەتەوە ئەوان ئاگادار بکەنەوە بۆ ئەوەی رێکاری یاسایی بگرنە بەر؛ ئاماژەی بەوەش کرد: "نەوەکو داخستنی پاڵاوگەکە، بەڵکو خاوەنەکەشی دەستگیر دەکرێ و رووبەڕووی یاسا دەکرێتەوە".

بەگوێرەی دەستەی ژینگە، لە هەرێمی کوردستاندا تەنیا سێ پاڵاوگەی یاسایی هەن کە بریتین لە: کار، لاناز و قەیوان، ئەوانی دیکە هیچ مۆڵەتێکی یاساییان نییە.

پێشتر بە فەرمی داخستنی 85 پاڵاوگەی نایاسایی لە هەولێر راگەیێندرا و دەستەی ژینگەش بە رووداوی گوت: "ئەوانەی ماونەتەوە ئەگەر کاربکەن گوشاریان خراوەتەسەر کە رێنماییەکانی دەستەی ژینگە و وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان جێبەجێ بکەن".

لەبارەی کواڵیتیی هەوای شارەکەوە بەڕێوەبەری ژینگەی هەولێر گوتی: "بەگشتی هەوای هەولێر بەراورد بە رابردوو زۆر باش بووە، ئەوەشی لەم رۆژانەدا دەبیندرێ زیاتر کاریگەریی خۆڵبارینە نەوەک دووکەڵ".

لە راگەیێندراوێکی ئابی ئەم ساڵدا دەستەی ژینگە رایگەیاند، لە چوارچێوەی پڕۆژەی رووناکیدا 3689 موەلیدە کوژێندراونەتەوە، ئەمەش واتە کەمبوونەوەی 690 تۆن گازی دوانەئۆکسیدی کاربۆنی رۆژانە لە هەوادا.

لە راپۆرتەکانی دەستەی ژینگەدا هاتووە: "بەهۆی پرۆژە ژینگەییەکانەوە، رێژەی سەوزایی لە 15%ـەوە بۆ نزیکەی 20% بەرز بووەتەوە".

ساڵی 2024 بە بڕیاری فەرمی، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، چیتر رێگە نادرێت هیچ پاڵاوگەیەکی نایاسایی کار بکات و ئەوانەی بیانەوێت بەردەوام بن لەکارکردن، دەبێت پابەندی رێنماییە یاسایی و ژینگەییەکان بن.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە