Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لە هەولێر ئەو هاونیشتمانییانەی کارتی سووتەمەنییان نییە ناتوانن بەنزین و گازی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرن

لە هەولێر ئەو هاونیشتمانییانەی کارتی سووتەمەنییان نییە ناتوانن بەنزین و گازی ماڵان بە نرخی پاڵپشتیکراو وەربگرن

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە هەولێر دەرهێنانی کارتی سووتەمەنی بۆ بەشێک لە هاونیشتمانییان راگیراوە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

نزیکەی دوو مانگە پرۆسەی پێدانی کارتی سووتەمەنی (گازی ماڵان و بەنزینی 750 دیناری) لە هەولێر بۆ ئەو کەسانەی فۆرمی خۆراکیان سەر بە ناوچەکانی ماددەی 140 و کەرکووکە راگیراوە؛ جێگری پارێزگاری هەولێریش دەڵێت، وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان پێداچوونەوە بە سیستمەکەدا دەکات.

ژمارەیەک لەو هاونیشتمانییانەی لە سنووری ماددەی 140ـەوە هاتوون و لە هەولێر نیشتەجێن، دەڵێن بەهۆی راگرتنی ئەو کارتەوە بێبەش بوون لە بەنزینی پاڵپشتیکراو و گازی ماڵان.

ئاکام نەجمەدین، هاونیشتمانییەکی دانیشتووی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "سەرەڕای تەواوکردنی رێکارەکان، وەرگرتنی پشتگیریی موختار و رەزامەندیی ئاسایش، لە بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان پێیانگوتین لە 1ی ئەیلوولەوە دەرهێنانی کارتەکە بە شێوەیەکی کاتی راگیراوە و وادەی دەستپێکردنەوەشی نادیارە."

لەبارەی هۆکاری راگرتنی پرۆسەکە، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، بڕیارەکە لەلایەن وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان و بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکان دراوە، بە مەبەستی پێداچوونەوە بە میکانیزمی دابەشکردن و کۆنتڕۆڵکردنی بڕی بەنزین و سووتەمەنی.

جێگری پارێزگاری هەولێر روونیشیکردەوە، سەرەڕای سوودەکانی کارتەکە بۆ رێکخستنی پرۆسەکە، بەڵام جیاوازی لە جێبەجێکردنیدا هەیە؛ "لە هەندێک ناوچەی دیکەی هەرێمی کوردستان و تەنانەت لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش کار بەو کارتە ناکرێت وەک ئەوەی لە سەنتەری هەولێردا هەیە."

هێمن قادر جەختی لەوەش کردەوە کە وەک ئیدارەی پارێزگا بەدواداچوونی ورد بۆ پرسەکە دەکەن، بۆ ئەوەی لە نزیکترین کاتدا کارئاسانیی پێویست بۆ ئەو هاونیشتمانییانە بکرێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە