Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کارپێکەرێکی موەلیدە لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

کارپێکەرێکی موەلیدە لە شاری هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە بەشێکی هەولێر پارەی موەلیدە لە هاوبەشانی کارەبا وەردەگیرێتەوە؛ 'کاتی کارکردنیان تەواو بووە'

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

19-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن19-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

رووداو دیجیتاڵ

پارەی کارەبای موەلیدە لە بەشێکی هەولێر لە هاوبەشانی کارەبا وەردەگیرێ. سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکان دەڵێ، ئەو گەڕەکانەی پارەی کارەبای موەلیدەیان تێدا وەرگیراوە، کاتی کارکردنی موەلیدەیان تەواو بووە؛ ئاماژە بەوەش دەکات، لەمڕۆوە هەر گەڕەکێک کارەبای ببڕدرێ، موەلیدەکان دەخەنەوە کار.


چەند هاونیشتمانییەک ئەمڕۆ دووشەممە 19-10-2026 بە تۆڕی میدیایی رووداویان گوت: "لەکاتێکدا کاتی کارکردنی موەلیدەکانمان تەواو نەبووە، خاوەن موەلیدەکان داوای پارەی ئەمپێری موەلیدە دەکەن".

خۆران خۆرانی، سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بۆ 165 کاژێر کارکردنی موەلیدە، هەر ئەمپێرێک 10 هەزار دینار وەرگیراوە. هەر گەڕەکێک ئەو بڕە لە کارەبای موەلیدەی پێ درابێت، ئەوە دەبێت پارە بدەنەوە".

خۆران خۆرانی لە وەڵامی هاونیشتمانییاندا گوتی: "دڵنیایی دەدەین کە لە چەند رێگەیەکەوە پشکنینی تەواو دەکرێ بۆ کارکردنی موەلیدەکان، تاوەکو دڵنیا نەبین کە 165 کاژێر کاریان کردووە، رێگە نادرێ پارە وەربگرنەوە".

سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گوتی: "لە زۆرینەی گەڕەکەکان هێشتا موەلیدەکان 165 کاژێریان تەواو نەکردووە، بەڵام بەشێکی گەڕەکەکان کاتەکەیان تەواو بووە و دوێنێ بۆ یەک ئەمپێر 10 هەزار دیناریان وەرگرتووەتەوە، لەوانە گەڕەکەکانی نووسەران و خانزاد".

خۆرانی ئاماژەی بەوەکرد، بەهۆی ئەوەی نرخی سووتەمەنی بەرزبووەتەوە، پێشبینی دەکرێ لە رۆژانی داهاتوودا نرخی ئەمپێری موەلیدە بەرزبێتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 19-10-2026 وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایگەیاند: "بەهۆی کێشەی تەکنیکییەوە لە وێستگەکانی خەبات، هەولێری نوێ، نووسەران، پیرزین، کۆڕێ و پارک، بەشێکی هاوبەشانی کارەبا لە پارێزگای هەولێر تووشی بڕینی کارەبا بوون و تیمەکانی وەزارەت لە هەوڵی چارەسەرکردنی کێشەکەدان".

سەرۆکی ئەنجوومەنی موەلیدە ئەهلییەکانی هەولێر گوتی: "لەلایەن وەزارەتی کارەباوە ئاگادارکراوینەتەوە، بەهۆی ئەو دۆخەی دروستبووە هەر گەڕەکێک کارەبای بڕا، موەلیدەکان کاربکەن و کارەبایان پێبدەن".

لە سلێمانی و هەڵەبجە کارکردنی موەلیدەکان بە تەواوی راگیراوە. لە دهۆکیش بە خشتە کار دەکەن و سەرەتای مانگی نوێ پارەی ئەمپێری مانگێک وەردەگرن.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

دوو هاوژین بەهۆی تووشبوونیان بە تالاسیمیاوە کاریان دەستناکەوێ؛ 'سێ مانگە دەرمانم نەکڕیوە'

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەندیکای رۆژنامەنووسان و وەزارەتی کۆمەڵایەتی کاری هاوبەش بۆ خانەنشینبوونی رۆژنامەڤانان دەکەن

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا
هەواڵە ناوخۆییەکان19-10-2026

سەرچاوەیەک: کۆتایی ئەم هەفتەیە لیستی مووچەی مانگی 10 دەنێردرێت بۆ بەغدا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە