Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

کەمپی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک.  وێنە: رووداو

کەمپی بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆک. وێنە: رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: کرێی زەویی کەمپەکانی هەرێمی کوردستان لە ئەستۆی ئێمەدا نییە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

رووداو - رادیۆ

خاوەن زەوییەکانی کەمپی ئاوارەکان لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ داوای نزیکەی 12 ملیار دیناری شایستەی دارایی خۆیان دەکەن، بەڵام بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق دەڵێت، بەغدا بەرپرسیار نییە و گرێبەستی نەکردووە.

ئەحمەد تاهیر، هاونیشتمانییەکی سنووری پارێزگای دهۆکە و خاوەنی 300 دۆنم زەوییە، بە رووداوی راگەیاند، تاوەکو ئێستا نزیکەی یەک ملیار دیناری وەک کرێی بەکارهێنانی زەوییەکەی بۆ کەمپی ئاوارەکان پێ نەدراوە.

هاوکات بەپێی نووسراوێکی فەرمیی پارێزگای دهۆک، تەنیا لە سنووری پارێزگای دهۆک و ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆدا، نزیکەی 12 ملیار دینار وەک کرێی زەویی کەمپەکانی ئاوارەکان لای حکومەت کەڵەکە بووە.

کۆچ و کۆچبەرانی عێراق: ئێمە بەرپرسیار نین

لە بەرامبەردا، کەریم نووری، بریکاری وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لە کاتی دروستکردنی کەمپەکاندا لە ساڵی 2014، وەزارەتەکەمان لایەن نەبووە لە بابەتی پێدانی کرێی زەوییەکاندا، چونکە حکومەتی هەرێمی کوردستان خۆی ئەم بابەتەی گرتبووە ئەستۆ و وەزارەتی ئێمە تەنیا تێچووی دروستکردنی کەمپەکانی دابین کردووە."

بریکاری وەزارەتی کۆچ روونیکردەوە کە دیاریکردن و تەرخانکردنی زەوییەکان لە ئەستۆی دەسەڵاتە خۆجێییەکان و پارێزگارانی دهۆک، هەولێر و سلێمانی بووە، و گوتیشی: "چەندین سکاڵا لە دژی وەزارەت تۆمار کران، بەڵام لە هیچ کام لە دادگاکاندا سکاڵاکاران سەرنەکەوتن؛ چونکە هیچ گرێبەست و بەڵگەیەک نییە کە بیسەلمێنێت وەزارەتی کۆچ زەوییەکانی بەکرێ گرتبێت."

سەبارەت بە هەوڵەکانی پێشوو بۆ چارەسەر، کەریم نووری ئاماژەی بەوە کرد پێشتر نووسینگەی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوایەکی ئاراستەی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کردووە و لیژنەیەک لەسەر ئەم پرسە پێکهێنرا، لەوێشدا جێگیر کرا کە حکومەتی فیدراڵ و وەزارەتی کۆچ بەرپرسیار نین.

بریکاری وەزارەتی کۆچ گوتیشی: "لە راسپاردەکاندا پێشنیاز کرا کە حکومەتی فیدراڵ بڕە پارەیەک وەک قەرەبوو (نەک کرێ) تەرخان بکات، بەڵام بڕیاردان لەسەر ئەمەش بۆ سەرۆکوەزیران بەجێهێڵدرا و لە کۆتاییدا کاری پێ نەکرا و تێنەپەڕێندرا."

 

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە