Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی سلێمانی / وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

دیمەنێکی سلێمانی / وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

دانیشتووانی دیلان سیتی دوو لە سلێمانی: داوای پارەی کارەبای ئاسانسوارمان لێدەکەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

رووداو - رادیۆ

دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "دیلان سیتی 2" لە شاری سلێمانی، نیگەرانن لە زیادکردنی پارەی خزمەتگوزاری و خستنەسەری پارەی کارەبای گشتیی پڕۆژەکە؛ بەڕێوەبەرایەتیی پڕۆژەکەش دەڵێت، بەپێی رێنماییەکانی کارەبا، ئەو خەرجییە لە ئەستۆی هاوبەشانە و زیاتر لە 100 ملیۆن دینار قەرز کەڵەکە بووە.

دانیشتووانی پڕۆژەکە دەڵێن، بەهۆی خستنەسەری پارەی کارەبای گشتی (وەک ئاسانسوار، باخچە و پەمپەکانی ئاو)، نرخی خزمەتگوزاریی مانگانە لە 60 هەزار دینارەوە بۆ نزیکەی 80 بۆ 85 هەزار دینار بەرز دەبێتەوە.

د. سەروەر غەفوور، مامۆستای زانکۆی سلێمانی و نیشتەجێی دیلان سیتی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "جگە لەو بڕە پارەیەی مانگانە وەک خزمەتگوزاری دەیدەین، ئێستا دەیانەوێت پارەی کارەبای ئاسانسوار و پەمپی ئاویش بخەنە ئەستۆمان. کۆمپانیاکان تا دێت نرخەکان گرانتر دەکەن و پارەی کەڵەکەبووی کارەبا دەخەنە سەر شانی ئێمە."

کۆمپانیاکە: پارەی کارەبای گشتی لەسەر ئەستۆی دانیشتووانە

لە بەرامبەردا، یاد ئومێد، بەڕێوەبەری بەشی خزمەتگوزاریی دیلان سیتی بە رادیۆی رووداوی گوت: "خەرجیی کارەبای گشتیی پڕۆژەکە وەک رووناکیی دەرەکی، ئاسانسوارەکان و سیستەمی ئاگرکوژێنەوە، بەپێی نووسراوی فەرمیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی (ژمارە 6015 لە 15-5-2023) دەکەوێتە ئەستۆی دانیشتووانی نێو پڕۆژە نیشتەجێبوونەکان."

بەڕێوەبەری خزمەتگوزاری روونیکردەوە، پێشتر مانگانە تەنیا پێنج هەزار دینار بۆ ئەو مەبەستە وەردەگیرا، بەڵام لەبەر ئەوەی ماوەی سێ ساڵە دانیشتووان داوایان کرد ئەو پارەیە نەدەن و خۆیان بیدەن، ئێستا قەرزێکی کەڵەکەبوو بە بڕی نزیکەی 102 ملیۆن دینار لەسەر پڕۆژەکە دروست بووە.

یاد ئومێد هۆشداری دا و گوتی: "بەهۆی نەدانی ئەو قەرزانەوە، رۆژی یەکشەممە فەرمانگەی کارەبا تەزووی کارەبای بەشێک لە باڵەخانە قەرزدارەکانی بڕیوە، بۆیە پێویستە دانیشتووان پابەندی دانی ئەو شایستە داراییانە بن کە دەکەوێتە ئەستۆیان."

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە