Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێکی کارکردن لە پرۆژەی 'فورقان سیتی' لە بەغدا

دیمەنێکی کارکردن لە پرۆژەی 'فورقان سیتی' لە بەغدا

هەواڵە ناوخۆییەکان

کرێکارانی کورد لە بەغدا: سێ مانگە کارمان کردووە و پارەمان نادەنێ

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

20-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم20-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

رووداو - رادیۆ

ژمارەیەک وەستا و کرێکاری خەڵکی قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک، دەڵێن سێ مانگ لە پڕۆژەیەکی نیشتەجێبوون لە بەغدا کاری گەچکارییان کردووە، بەڵام حەقدەستەکەیان کە 12 ملیۆن و 500 هەزار دینارە پێنەدراوە. بەڕێوەبەری پڕۆژەکەش هۆکارەکەی بۆ تەواونەکردنی کارەکە دەگەڕێنێتەوە.

عەگید رەمەزان حوسێن، وەستای گەچکاری و دانیشتووی سێمێل بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "من لەگەڵ 10 کرێکاری دیکە کە برا و خزممن، ماوەی سێ مانگە لە پڕۆژەی (فورقان سیتی) لە بەغدا کارمان کردووە،  12 ملیۆن و 500 هەزار دینار حەقدەستمان لەلای بەڵێندەرێکی لاوەکییە (بە ناوی ئادەم، کە خەڵکی باکووری کوردستانە)، بەڵام پێمان نادەن."

عەگید ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی نەبوونی پارەوە نەگەڕاوەتەوە ماڵەوە و کەوتووەتە ژێر باری قەرز و بەرپرسیارێتیی ئەو کرێکارانەی لەگەڵیدا کار دەکەن.

ئەندازیار ئەحمەد داغستانی، بەڕێوەبەری پڕۆژەی "فورقان سیتی" لە بەغدا بە رادیۆی رووداوی گوت: "ئێمە گرێبەستمان تەنیا لەگەڵ بەڵێندەرە لاوەکییەکەدا هەیە، هۆکاری خەرجنەکردنی پارەکەش ئەوەیە کارەکە بە تەواوەتی رادەست نەکراوە و تێبینیی ئەندازیاری لەسەر بەشێک لە سپیکارییەکان هەیە؛ تەنانەت بەهۆی دواکەوتنی کارەکەوە سزای دارایی بەسەر کۆمپانیاکەماندا سەپێنراوە."

داغستانی روونیشیکردەوە، هەر کاتێک کارەکە بەگوێرەی مەرجەکان کۆتایی پێ بێت و رادەست بکرێت، تەواوی شایستە داراییەکان خەرج دەکەن، بەڵام تاوەکو ئێستا کارەکە بە ناتەواوی جێهێڵدراوە.

هەروەها ئادەم نازم، بەڵێندەری لاوەکی لە پڕۆژەی فورقان سیتی بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "کۆمپانیاکە شایستە داراییەکانی بۆ منیش خەرج نەکردووە؛ نزیکەی 58 هەزار دۆلارم لای ئەوانە. هەندێک تێبینی لەسەر کارەکە هەبوو، لە هەوڵی ئەوەداین چارەسەریان بکەین تاوەکو دوای ئەوە پارەکە خەرج بکرێت و حەقدەستی کرێکارەکانیش بدەم."

بابەتی پەیوەندیدار

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

پارێزگاری هەولێر: نەخۆشخانەی شێرپەنجە زۆر زووتر لە وادەی خۆی تەواو دەبێت

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لەسەر جووتسایدی فەرمانبەران دوو ئۆتۆمبێل گڕیان گرت و دوو کەس بریندار بوون

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە عەلوەکانی هەولێر و سلێمانی نرخی پەتاتە دوو ئەوەندە زیادی کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە