Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هەواڵە ناوخۆییەکان

بەڕێوەبەری ناحیەی تەناهی: پڕۆژەی ستراتیجی و خزمەتگوزاری لە سنوورەکەمان جێبەجێ دەکرێن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

21-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم21-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

لە گەرمیان راوچییەک لەسەر کوشتنی گورگێکەوە دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە گەرمیان راوچییەک لەسەر کوشتنی گورگێکەوە دەستگیرکرا

زانکۆی سەلاحەدین: ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە سبەی دوایین دەرفەتە خۆیان تۆمار بکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

زانکۆی سەلاحەدین: ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە سبەی دوایین دەرفەتە خۆیان تۆمار بکەن

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ناحیەی تەناهی لە سنووری قەزای سێمێل لە پارێزگای دهۆک دەڵێ، بەهۆی پێگەی ستراتیجی و نزیکبوونیان لە شاری دهۆک، چەندین پڕۆژەی رێگەسازی، خزمەتگوزاری و وەبەرهێنان لە سنوورەکەدا کەوتوونەتە واری جێبەجێکردنەوە و پلانی نوێش بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتر دانراون.


شەعبان خەلیل، بەڕێوەبەری ناحیەی تەناهی، میوانی پۆدکاستی (بە کاتی دهۆک) بوو لە رادیۆی رووداو و تیشکی خستە سەر دۆخی کارگێڕی و گۆڕانکارییە خزمەتگوزارییەکانی دەڤەرەکە و رایگەیاند: "دوای هێنانەکایەی ناحیەکە، گرنگترین ئامانجمان خزمەتکردنی هاونیشتمانییان و پەرەپێدانی ژێرخانی ئابووری و شارستانی بووە لە سنوورەکەدا." 

لەبارەی پڕۆژەکانی رێگەسازی و کەمکردنەوەی قەرەباڵخی، بەڕێوەبەری ناحیەی تەناهی ئاماژەی بەوە کرد کە چەندین رێگەی سەرەکی و ستراتیجی، لەوانەش هێڵەکانی هاتووچۆ کە دەڤەرەکە بە دهۆک و سێمێلەوە دەبەستنەوە، فراوان کراون و قیرتاوکردنی شەقامە لاوەکییەکان و خزمەتگوزارییەکانیش بەردەوامە.

شەعبان خەلیل ئەوەشی خستەڕوو، لە درێژەی کارە خزمەتگوزارییەکاندا، بودجەی پێویست بۆ چەندین پڕۆژەی ژێرخان و نۆژەنکردنەوەی رێگاوبان تەرخان کراوە، بە جۆرێک کە ئەوە کاریگەریی ئەرێنی لەسەر ئاسانکاریی هاتووچۆی هاونیشتمانییان و کەمکردنەوەی ترافیک دەبێت. 

سەبارەت بە ئاماری دانیشتووانی سنوورەکە و پرسی دابەشکردنی پارچە زەوی بەسەر فەرمانبەران و هاونیشتمانییاندا، بەڕێوەبەری ناحیەکە روونیکردەوە که ژمارەی دانیشتووانی سنووری ناحیەی تەناهی روو لە زیادبوونە و نزیکەی 85 هەزار کەس دەبێت.

ئەو بەرپرسە سەبارەت بە دابەشکردنی زەوی ئاماژەی بەوە کرد کە لەگەڵ تەواوبوونی پاشکۆ و مۆڵەتە یاساییەکان و بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی پارێزگای دهۆک، هەوڵ دەدرێ مافی فەرمانبەران و شایستەکان لەبەرچاو بگیرێ و کێشەی نەبوونی زەوی بەسەر فەرمانگەکانی شارەوانیدا چارەسەر بکرێت، بە جۆرێک کە بە شێوازێکی دادپەروەرانە بەسەر ناوچە جیاوازەکاندا دابەش بن.

 

بابەتی پەیوەندیدار

لە گەرمیان راوچییەک لەسەر کوشتنی گورگێکەوە دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

لە گەرمیان راوچییەک لەسەر کوشتنی گورگێکەوە دەستگیرکرا

زانکۆی سەلاحەدین: ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە سبەی دوایین دەرفەتە خۆیان تۆمار بکەن
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

زانکۆی سەلاحەدین: ئەوانەی ناویان گەڕاوەتەوە سبەی دوایین دەرفەتە خۆیان تۆمار بکەن

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان21-10-2026

دووەم تۆمەتباری دەستڕێژیکردن لە بەڕێوەبەری پۆلیسی دارستانی خانەقین دەستگیرکرا

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە