رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەولێر دەڵێ، لە کارگەیەکی سەر رێگای مەخموور-هەولێر بە هۆی تەزووی کارەباوە دوو هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستان لە کاتی کارکردندا گیانیان لە دەستدا.
ئەمرۆ پێنجشەممە 22 تشرینی یەکەمی 2026، شاخەوان سەعید بە رووداوی راگەیاند: لە یەکێک لە کارگەکانی سەر رێگای مەخموور دوو برا کە هاونیشتمانیی رۆژئاوای کوردستانن بە هۆی تەزووی کارەباوە گیانیان لە دەستدا.
شاخەوان سەعید گوتی: دوو براکە سەرقاڵی گەچکاریی یەکێک لە کارگەکان بوون، لەو کاتەدا تەزووی کارەبا لە هەردووکیانی داوە و دەستبەجێ گیانیان لە دەستداوە.
بەرگریی شارستانیی هەولێر ئاماژەی بەوەکرد، دوو براکە دانیشتووی (کەمپی کەورکۆسگن) لە قەزای خەبات و تەمەنیان لە نێوان 29 بۆ 31 ساڵدایە. تەرمەکانیان رەوانەی دادپزیشکیی هەولێر کراوە.
