Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی سلێمانی لە شەودا

دیمەنی سلێمانی لە شەودا

هەواڵە ناوخۆییەکان

لە سلێمانی و راپەڕین هەر هاوبەشێک 50 رۆژ پارەی نەدابێت كارەباكەی دەبڕدرێ

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە

پەیمانگەی بایت بۆ رووداو: نرخەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

پەیمانگەی بایت بۆ رووداو: نرخەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە

 رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەرایەتییەکانی کارەبا لە سلێمانی و ئیدارەی راپەڕین دەستیان بە بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانە کردووە کە زیاتر لە 50 رۆژ بەسەر وەرگرتنی پسوولەی کارەباکەیاندا لە (پڕۆژەی رووناکی) تێپەڕیوە و قەرزەکەیان نەداوەتەوە. لە پارێزگای هەڵەبجەش رێکارەکان دەستیان پێکردووە و بڕیارەکە مانگی داهاتوو جێبەجێ دەکرێت.


ئەمڕۆ شەممە 24 تشرینی یەکەمی 2026، سیروان محەممەد، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەدوای تەواوبوونی قەرزی کۆنی کارەبا، ئەو بڕیارە زۆر بە روونی باسکرابوو کە دوای 18ـی ئەم مانگە دەست بە بڕینی کارەبای ئەو شوێنانە دەکرێت کە 50 رۆژ بەسەر نەدانی پارەکەیاندا تێپەڕیوە. ئێمە دەستمان پێکردووە و کارەبای چەندین ماڵیشمان بڕیوە، رۆژانەش کارەبای ئەو کەسانەی لەو ماوەیەدا پارەیان نەداوە دەبڕدرێت و لەسەر رێکارەکان بەردەوامین."

سیروان محەممەد ئاماژەی بەوە کرد، هەندێک کەس هەیە تاوەکو ئێستا پارەکەی هەر نەداوە و گوتیشی: "نزیکەی 560 هەزار هاوبەشمان هەیە و نزیکەی 80%ـیان لە پڕۆژەی رووناکی تۆمارکراون. دوای ئەوەی کارەبا دەبڕدرێت، دەبێت هاوبەشەکە سەردان بکات و پارەکە بدات، ئینجا دوای 24 کاژێر کارەباکەی بۆ دەدرێتەوە."

هاوکات لە سنووری ئیدارەی راپەڕینیش بڕینی کارەبا دەستیپێکردووە و سیستمەکە راستەوخۆ خۆی کارەبای قەرزداران دەکوژێنێتەوە.

عەلی محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای ئیدارەی راپەڕین بە رووداوی گوت: "پێشتر ئەو هاوبەشانەی کارەبامان ئاگادارکردووەتەوە کە قەرزداری پڕۆژەی رووناکین و پسوولەکانیان 50 رۆژی بەسەردا تێپەڕیوە و پێمان گوتبوون کە دەبێت قەرزەکانیان بدەنەوە. کوژاندنەوەی کارەبا یەکەمجارە لە ئیدارەی راپەڕین دەستپێدەکات، سیستمەکە خۆکارانە کارەبای ئەو هاوبەشانە دەکوژێنێتەوە کە پسوولەکەیان 50 رۆژی بەسەردا تێپەڕیوە و رۆژانەش کارەبای 400 هاوبەش لە سنوورەکەمان دەکوژێتەوە."

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای راپەڕین دەڵێ،  زیاتر لە 115 هەزار هاوبەشی کارەبا لە ئیدارەی راپەڕین تۆمارکراون و گوتی: "لەو ژمارەیە زیاتر لە 10 هەزاریان قەرزداری پڕۆژەی رووناکین و کاتەکەیان نزیکە لەوەی 50 رۆژی بەسەردا تێپەڕێت."

بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای راپەڕین داوا لە هاونیشتمانییان دەکات بە زووترین کات قەرزەکانیان بدەنەوە. عەلی محەممەد دەڵێت، لەگەڵ کوژاندنەوەی کارەباکە، هاوبەشان دەتوانن سەردانی بەڕێوەبەرایەتیی کارەبای راپەڕین بکەن و قەرزەکە پاکتاو بکەن، دوای ئەوەش کارەباکەیان بە شێوەیەکی خۆکارانە هەڵدەبێتەوە.

لەبارەی جێبەجێکردنی بڕیارەکە لە پارێزگای هەڵەبجە، کاوان کەریم، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "هەر کەسێک دوای تێپەڕبوونی 50 رۆژ بەسەر نەدانی پارەکە لە پڕۆژەی رووناکی کارەبای دەبڕدرێت و دەبێت هەموو کەسێک لە ماوەی دیاریکراودا پارەکەی بدات. ئەم بڕیارە لای ئێمە هێشتا جێبەجێ نەکراوە، بەڵام رێکارەکان دەستیان پێکردووە و بڕیارە مانگی داهاتوو بچێتە واری جێبەجێکردنەوە و کارەبای ئەوانە ببڕدرێت کە لەو ماوەیەدا پارەیان نەداوە."

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای هەڵەبجە باسی لەوەش کرد، لە سنووری پارێزگاکەیان 43 هەزار و 200 هاوبەشی کارەبا هەن کە نزیکەی 75%ـیان لە پڕۆژەی رووناکی تۆمارکراون.

بڕینی کارەبای ئەو هاوبەشانەی قەرزەکانیان نەداوەتەوە لەسەر بنەمای مادەی 22 لە رێنمایی ژمارە 1ـی ساڵی 2025ـە کە تێیدا هاتووە: "هەر هاوبەشێک دوای 50 رۆژ لە وەرگرتنی پسوولەی کارەبا قەرزەکەی نەداتەوە، کارەباکەی دەبڕدرێت."

لە مانگی تشرینی دووەمی ساڵی 2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەی رووناکیی راگەیاند. بڕیارە تاوەکو کۆتایی ئەم ساڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان کارەبای 24 کاژێری بۆ هەموو ماڵ و شوێنە بازرگانییەکانی کوردستان دابین بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە

پەیمانگەی بایت بۆ رووداو: نرخەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

پەیمانگەی بایت بۆ رووداو: نرخەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە