Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی پەیمانگەی بایت

لۆگۆی پەیمانگەی بایت

هەواڵە ناوخۆییەکان

پەیمانگەی بایت بۆ رووداو: نرخەکانمان هیچ گۆڕانکارییەکیان بەسەردا نەهاتووە

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

24-10-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم24-10-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە

لە سلێمانی و راپەڕین هەر هاوبەشێک 50 رۆژ پارەی نەدابێت كارەباكەی دەبڕدرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

لە سلێمانی و راپەڕین هەر هاوبەشێک 50 رۆژ پارەی نەدابێت كارەباكەی دەبڕدرێ

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە

رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک لە قوتابیانی پەیمانگەی بایتی ناحکومی، نیگەرانن لە بەڕێوەبەرایەتی پەیمانگەکەیان و دەڵێن بەبێ هیچ هۆکارێک کرێی خوێندنیان زیاد کردووە، لەبەرامبەردا پەیمانگەی بایتی ناحکومی لە هەولێر رەتیکردەوە کرێی خوێندن لە پەیمانگەکەیان گۆڕابێت و رایگەیاند، نرخەکان لە گرێبەستی خوێندکاردا لە سەرەتای وەرگرتنیانەوە دیارن و تاوەکو کۆتایی پێنج ساڵەکە بە جێگیری دەمێننەوە.


مامۆستا لانە قاسم، بەڕێوەبەری پەیمانگەی بایت، لە لێدوانێکیدا بۆ رادیۆی رووداو، لە وەڵامی گلەیی ئەو خوێندکارانەی کە دەگوترێت لە کاتی تاقیکردنەوەکاندا نرخی خوێندنیان لەسەر زیاد کراوە، رایگەیاند: "ئێمە هیچ گۆڕانکارییەک لە نرخەکانماندا ناکەین و هەموو خوێندکارێک لە رێگەی گرێبەستەوە لە سیستەمدا ناوی دەنووسرێت، بە هەر بڕە پارەیەک کە وەرگیراوە، نرخەکە تاوەکو ساڵی پێنجەم نەگۆڕ دەمێنێتەوە."

بەڕێوەبەری پەیمانگەی بایت ئاماژەی بەوەش کرد کە لە پەیمانگەکەیان چەندین داشکاندن و هاوکاری بۆ توێژە جیاوازەکان هەیە، لەوانەش "کەسوکاری زیندانیی سیاسی و شەهیدان، کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت و  نەخۆشەکان کە بە بێ بەرامبەر یان بە نرخێکی داشکێنراو دەخوێنن."

مامۆستا لانە قاسم ئەوەشی خستەڕوو کە پەیمانگەکەیان شەش بەشی سەرەکی لەخۆ دەگرێت، کە بریتیین لە: کۆمپیوتەر، ژمێریاری، کارگێڕی، نەوت و گاز، جێبەجێکردن، و بەشی ئاسایشی ئەلیکترۆنی.

بابەتی پەیوەندیدار

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

کارەبای سلێمانی داوای لێبووردن لە لەتیف هەڵمەت دەکات: سیستم بە خۆکارانە کارەباکەی کوژاندبووەوە

لە سلێمانی و راپەڕین هەر هاوبەشێک 50 رۆژ پارەی نەدابێت كارەباكەی دەبڕدرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

لە سلێمانی و راپەڕین هەر هاوبەشێک 50 رۆژ پارەی نەدابێت كارەباكەی دەبڕدرێ

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە
هەواڵە ناوخۆییەکان24-10-2026

خراپیی شەقامی سەرەکیی قەریەتاغ ژیانی هاونیشتمانییانی ئەستەم کردووە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە