رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە بە فەرمی کرایەوە و لە سبەیەوە دەست بە کارەکانی دەکات. قایمقامی شارەکەش دەڵێت، نزیکەی 15 فەرمانبەر بۆ بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەکە دابینکراوە.
ئەمڕۆ دووشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2026، بە ئامادەبوونی نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە، نوێنەری وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو و ژمارەیەک لە بەرپرسانی ئیداری، بەڕێوەبەرایەتیی سەرچاوەکانی ئاوی هەڵەبجە کرایەوە.
سمکۆ سەلار، قایمقامی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "پێشتر کاروباری ئاو لە رێی نوێنەرایەتییەوە لە پارێزگاکە جێبەجێ دەکرا، بەڵام ئەمڕۆ بەڕێوەبەرایەتییەکی فەرمی بۆ کرایەوە، لە سبەیەوە بە فەرمی دەست بە کارەکان دەکرێت و نزیکەی 15 فەرمانبەری بۆ دابینکراوە."
بەگوێرەی راگەیاندنی پارێزگای هەڵەبجە، تەها عومەر، وەک بەڕێوەبەری نوێی فەرمانگەکە دەستبەکار دەبێت.
.webp&w=3840&q=75)



