رووداو دیجیتاڵ
پارێزگاری هەڵەبجە رایگەیاند، سبەی لە فەرمانگەکان و ناوەندەکانی خوێندنی سنووری پارێزگاکە پشوو دەبێت.
رۆژی چوارشەممە، 28ـی تشرینی یەکەمی 2026، نوخشە ناسیح، پارێزگاری هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند:"بەهۆی فێستڤاڵی هەنارەوە بڕیارمان دا سبەی لە پارێزگاکە پشووی فەرمی بێت".
بەگوتەی نوخشە ناسیح، هەموو دامودەزگا و هێزە ئەمنییەکانیش خەریکی ئامادەکارییەکانی فێستیڤاڵەکە و چاودێریکردنین، بۆیە پشووەکە هەموو شوێنێک دەگرێتەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە 12ـەمین فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام بێت. رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە دەڵێن، هەموو ئامادەکارییەکیان بۆ هاتووچۆ و پاراستنی فێستیڤاڵەکە کراوە
پار زیاتر لە 400 هەزار گەشتیار و سەردانیکار چوونە هەڵەبجە بۆ فێستیڤاڵی هەنار، رێکخەرانی فێستیڤاڵەکە کار دەکەن بۆ ئەوەی ئەم ساڵ ژمارەیەکی زیاتری گەشتیار سەردانی شارەکە بکەن.
