کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دوای باران لە هەولێر کە لافاوی لێکەوتەوە. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

دوای باران لە هەولێر کە لافاوی لێکەوتەوە. وێنە؛ بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

کەشناسی: ئەگەری بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان هەیە

سۆران حوسێن

سۆران حوسێن

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆران حوسێن
سۆران حوسێن08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ


کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێ، شەپۆلی بارانبارین ئەمڕۆ بە لاوازی بەردەوام دەبێت و سبەی کۆتایی دێ؛ ئاماژە بەوەش دەکات، ئەگەری بەفربارین هەیە.


ئەمڕۆ یەکشەممە 08-11-2026 کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: "کاریگەریی شەپۆلی بارانبارین لاواز بووە. ئەمڕۆ ئاسمان هەور دەبێت. چەند تاوەبارانێک بەگوێرەی پێشبینییەکانی ئێستا لە کاتی جیادا دەبارن. لە سەنتەری پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان و ناوچە شاخاوییەکان نمەباران دەبارێ".

کەشناسی باس لەوە دەکات: "لەگەڵ ئەگەری بارانباریندا پێشبینیی هەورەبرووسکە دەکرێ، بەتایبەت لە ناوچە شاخاوییەکان. لە ئەنجامی بارستەهەوایەکی ساردیش بۆ سەر ناوچەکەمان، لە شەودا پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە و ئەگەری بەفربارین زیاتر دەبێت لە قەدپاڵی چیا بەرزە سنوورییەکان و لووتکەی شاخە بەرزەکان بە بەرزیی زیاتر لە 2,600 مەتر".

لەبارەی کەشوهەوای سبەیەوە کەشناسی دەڵێ: "بەیانی ئەگەری دروستبوونی تەم لە ناوچەی جیاکان هەیە، لە نیوەڕۆدا کەشی ئاسمان دەگۆڕدرێ بۆ نیمچەهەور، لەگەڵ کاریگەریی بارستەهەوایەکی سارددا پلەی گەرما زیاتر نزم دەبێتەوە و ئەگەری بەفربارین لە لووتکە و قەدپاڵی هەندێک لە ناوچە شاخاوییە بەرزە سنوورییەکان دەبێ".

دوێنێ شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتەوە و بەهۆیەوە لە هەولێر لافاو دروستبوو، لە ئەنجامدا دوو هاونیشتمانی گیانیان لەدەستدا و دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێلیش زیانیان بەرکەوت.

مەحموود عەبدوللـەتیف، سەرۆکی بەشی کەشناسی لە بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق، ئەمڕۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لەمڕۆوە پلەی گەرما دادەبەزێ و مەودای بینینیش لە کاتی تەمدا بۆ 2-4 کیلۆمەتر کەم دەبێتەوە.

بەگوێرەی کەشناسی، سبەی پلەی گەرما سێ بۆ پێنج پلەی سیلیزی نزم دەبێتەوە و بەمشێوەیە دەبێت:

هەولێر: 15 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 12 پلەی سیلیزی
دهۆک: 11 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 12 پلەی سیلیزی
ئاکرێ: 11 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 6 پلەی سیلیزی
پیرمام: 11 پلەی سیلیزی

 


بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە