کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

باڵەخانەی پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باڵەخانەی پارێزگای هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

پارێزگای هەولێر دەستی بە خەمڵاندنی زیانەکانی لافاو کرد و داتاکان دەدرێنە ئەنجوومەنی وەزیران

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

لە پارێزگای هەولێر چەندین لیژنە بۆ خەمڵاندنی زیانەکانی لافاوەکەی شەوی رابردوو دەستیان بە کارەکانیان کردووە، جێگری پارێزگار دەڵێت، سەرجەم زیانەکان بە دۆکیۆمێنت دەکرێن، هەروەها دەڵێت، شوێنی مانەوە و خواردن بۆ زیانلێکەوتووان دابینکراوە.


رۆژی یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026  هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "چەندین لیژنە پێکهێندراون کە یەکێکیان لیژنەی خەمڵاندنی زەرەر و زیانەکانە. هەروەها ژووری قەیرانەکان بە هاوکاریی شارەوانی، بەشی یاسایی، بەشی هونەری میکانیکی و بەرگریی شارستانی خەریکی خەمڵاندنی زیانەکانن، هاوکات سەرۆکایەتیی شارەوانیی هەولێریش لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەکان راسپێردراون بۆ بەدواداچوون لە کەموکوڕییەکان."

سەبارەت بە زیانی ئۆتۆمبێلەکان و کەرتەکانی کشتوکاڵ و کارەبا، هێمن قادر روونیکردەوە: "بەشی میکانیکی و بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆ خەمڵاندن بۆ زیانی ئۆتۆمبێلەکان دەکەن. بۆ ئەو زیانانەشی بەر تۆڕی کارەبا کەوتوون و چاککردنەوەی کارەبای گەڕەکەکان، لیژنەیەک لە بەڕێوەبەرایەتیی کارەبا کارەکان دەکات، هەروەها بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵی هەولێریش ئەگەر زەرەر و زیانێک هەبێت دیاریی دەکات."

بە گوتەی جێگری پارێزگاری هەولێر، لە دوێنێوە بەشێکی لیژنەکان دەستیان بە کارەکانیان کردووە و ئەمڕۆ هەموویان بە چڕی کەوتوونەتە کار.

لەبارەی هاوکاریکردنی زیانلێکەوتووانیش، هێمن قادر گوتی: "لە دوێنێوە چەندین هۆتێل ئامادەیی خۆیان دەربڕیوە بۆ دابینکردنی شوێنی مانەوە بۆ ئەو کەسانەی ماڵەکانیان زیانی پێگەیشتووە. هەروەها بە هاوکاری دەزگای خێرخوازیی بارزانی خواردنی گەرم و پێداویستییە سەرەتاییەکان دابین کراون، هێزەکانی زێرەڤانی و ئەمنیش هاوکارمان بوون."

بۆ قەرەبووکردنەوەی زیانلێکەوتووانیش، هێمن قادر گوتی: "داتاکان کۆدەکەینەوە و دۆکیۆمێنتیان دەکەین، بەڵام بڕیاردان لەسەر ئەوەی قەرەبووکردنەوەکە چۆن دەبێت، دەبێت لەگەڵ ئەنجوومەنی وەزیران ئەو بڕیارە بدرێت."

شەوی رابردوو نزیک کاژێر 7:00ـی ئێوارە، شەپۆلێکی بەهێزی بارانبارین رووی لە پارێزگای هەولێر کرد و بەهۆیەوە لافاو دروستبوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، شەوی رابردوو لە هەولێر 70 ملیمەتر باران باریوە. بارینی ئەو بڕە بارانە لافاوی لێکەوتەوە و بەهۆیەوە دوو هاووڵاتی گیانیان لەدەستدا، هاوکات زیانی مادی بەر دەیان ماڵ و ئۆتۆمبێل کەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە