کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

قوتابیانی قوتابخانەیەکی هەولێر لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

قوتابیانی قوتابخانەیەکی هەولێر لە کاتی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان

هەواڵە ناوخۆییەکان

پەروەردە و پارێزگاکان بۆ رووداو: سبەی دەوامی خوێندن ئاساییە و ناکرێتە پشوو

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

سبەی دووشەممە لە سەرجەم ناوەندەکانی خوێندن و فەرمانگە حکومییەکانی پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک و هەڵەبجە دەوام ئاسایی دەبێت و بڕیاری درێژکردنەوەی پشوو نییە، بەڵام بەرپرسان ئاماژە بەوە دەکەن، کە کارئاسانی بۆ ئەو قوتابی و فەرمانبەرانە دەکرێت، کە بەهۆی بارانبارین و لافاوەوە ماڵەکانیان زیانی بەرکەوتووە.


رۆژی یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، هێمن قادر، جێگری پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی درێژکردنەوەی پشوو نییە و نیەتی ئەوەشمان نییە، سبەی دەوام فەرمییە و ئاساییە، چونکە ئەمە لە بەرژەوەندیی قوتابییاندا نییە و وانەکانیان دەڕوات".

جێگری پارێزگاری هەولێر دەڵێت:"رەچاوی دۆخی ئەو ماڵانە دەکرێت کە زیانیان بەرکەوتووە، نەک تەنیا قوتابییان، بەڵکو داوامان کردووە بۆ هەموو ئەو فەرمانبەرانەشی بەو هۆیەوە دوادەکەون، کارئاسانیی تەواویان بۆ بکرێت."

لە پارێزگای سلێمانی و دەوروبەریشی دەوامی فەرمیی باخچە و قوتابخانەکان دەستپێدەکاتەوە. نەژاد عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی سلێمانی بە رووداوی گوت: "لە هەموو بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردەی سنووری پارێزگای سلێمانی دەوام ئاساییە، هاوکات لە هەردوو قەزای دووکان و دەربەندیخان و تەواوی ئەو ناوچانەشی کە کرابوونە پشوو، سبەی دەوامی خوێندن ئاسایی دەبێت."

هەروەها مامۆستا نەبیل حەمەساڵح، بەڕێوەبەری پەروەردەی قەزای شارەزوور بۆ رووداو پشتڕاستیکردەوە: "سبەی دەوامی ناوەندەکانی خوێندن ئاسایی دەبێت."

لە سنووری پارێزگای هەڵەبجەش هیچ پشوویەک رانەگەیێندراوە؛ سمکۆ سالار، قایمقامی هەڵەبجە بە رووداوی راگەیاند: "تاوەکو ئێستا هیچ بڕیارێکی پشوو نییە، ئەگەر هەر دۆخێکی لەناکاو بێتە پێشەوە، ئەوە بابەتێکی جیایە."

هاوکات لە کەرکووکیش پشووی ناوەندەکانی خوێندن کۆتاییهات. مامۆستا سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری پەروەردەی کەرکووک بە رووداوی گوت: "سبەی دەوام ئاساییە و هیچ پشوویەک لە کەرکووک نییە، ئەو پشووە تەنیا بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە بوو."

لە پارێزگای دهۆک پشوو رانەگەیێندرا بوو. سەگڤان حەسەن، بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی دهۆک بە رووداوی گوت:" ئەمڕۆش پشوو نەبوو، سبەیش دەوام ئاساییە".

هۆکاری پشووەکە چی بوو؟

شەوی شەممە، 7ـی تشرینی دووەمی 2026، شەپۆلێکی چڕی بارانبارین و هەورەبرووسکە رووی لە هەرێمی کوردستان کرد و لە شاری هەولێر بووە هۆی دروستبوونی لافاو. بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا، رۆژی یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەم، لە زۆربەی شار و ئیدارە سەربەخۆکان پشووی فەرمی لە ناوەندەکانی خوێندن راگەیێندرا.

پشووەکە سەرجەم باخچەکانی ساوایان، قوتابخانە، پەیمانگە و زانکۆکانی لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، کەرکووک، هەڵەبجە، هەروەها قەزاکانی چەمچەماڵ، دووکان، دەربەندیخان و شارەزوور گرتەوە، لە کاتێکدا لە پارێزگای دهۆک بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەریی شەپۆلەکە، نەکرایە پشوو.

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە