کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
هەواڵە ناوخۆییەکان

شارەوانیی هەولێر: تاوەکو سبەی سەرجەم ناوچە لافاولێدراوەکان پاک دەکرێنەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر رایگەیاند، 80%ـی کارەکانی پاککردنەوەی شوێنە  لافاو لێدراوەکانی سەنتەری شارەکە تەواو بووە و تاوەکو سبەی پرۆسەی پاککردنەوە کۆتایی دێت. دەشڵێت، چوار گەڕەک زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.


رۆژی یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، کارزان هادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "80٪ـی کارەکانی پاککردنەوە لە شارەکەماندا تەواو بووە، تاوەکو سبەی هەموو ناوچەکان پاکدەکرێنەوە و کارەکان بە تەواوی کۆتاییان دێت".

بە گوتەی کارزان هادی، زیاتر لە 1000 کرێکار و کارمەند خەریکی خاوێنکردنەوەی کۆڵان، شەقام و گەڕەکەکان بوون و لە شەوی رابردووەوە تاوەکو ئێستاش تیمەکانیان بەردەوامن لە کارکردن.

دەربارەی ئەو گەڕەکانەی زۆرترین زیانیان پێگەیشتووە، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر گوتی: "ئەو گەڕەکانەی زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە گەڕەکەکانی سێبەردان (هیوا سیتی)، هەولێری نوێ، گوڵان و شێخ ئەحمەدن،. بۆ ئەم مەبەستەش لیژنەیەکی تایبەت بۆ خەمڵاندنی زیانەکان پێکهێندراوە و ئەندامانی لیژنەکە سەرقاڵی کارەکانیانن."

کارزان هادی باسی لەوەشکرد، کە لەسەر راسپاردەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، هەرچی پێویست بێت دەیکەن بۆ هاوکاریکردن و بەهاناوەچوونی ئەو هاونیشتمانییانەی بەهۆی دروستبوونی لافاوەکەوە زەرەر و زیانیان بەرکەوتووە.

ئەمشەو بەڕێوەبەرانی شارەوانی یەک و چواری پارێزگای هەولێر بە رووداویان گوت: "بەهۆی لافاوەکەی دوێنێ زیان بە زیاتر لە 250 دووکانی لەنگە و شێخەڵڵا گەیشتووە".

شەوی شەممە، شەپۆلێکی چڕ و بەهێزی بارانبارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە، بەهۆیەوە لە چەندین شەقام، گەڕەک و بازاڕەکانی نێو شار لافاو دروستبوو و ئاو چووە نێو دەیان ماڵ و دووکان.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەو شەپۆلەدا بڕی بارانبارین لە هەولێر گەیشتە نزیکەی 70 ملیمەتر. بارینی ئەو بڕە بارانە زۆرە لە چەند کاژێرێکی کەمدا بووە هۆی دروستبوونی لافاو، بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لە دەست دا زیانیش بە سەدان ماڵ، دووکان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان گەیشت.

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە