کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنێک لە لافاوەکەی رۆژی 8ی تشرینی دووەمی 2026 لە هەولێر

دیمەنێک لە لافاوەکەی رۆژی 8ی تشرینی دووەمی 2026 لە هەولێر

هەواڵە ناوخۆییەکان

بافڵ تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی سەرەخۆشی لە کەسوکاری قوربانییانی لافاوەکەی هەولێر دەکەن

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

08-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین08-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی سەرەخۆشی و هاوخەمی ئاراستەی کەسوکاری قوربانیان و دانیشتووانی شاری هەولێر کرد و رایگەیاند، بە خەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی هاووڵاتییان و لێکەوتەکانی لافاوەکەی شەوی شەممە دەکەن.


رۆژی یەکشەممە، 8ـی تشرینی دووەمی 2026، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان  لە پەیامەکەیدا کە ئاراستەی خەڵکی هەولێری کردووە دەڵێت: "هاونیشتمانییانی خۆشەویستی هەولێر، دڵمان لاتانە و بە غەمبارییەوە چاودێریی دۆخی سەختی ئێوە و لێکەوتەکانی لافاوەکە دەکەین."

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەبارەی قوربانییانی لافاوەکە دەڵێت: "لە قووڵایی دڵمانەوە سەرەخۆشی و هاوخەمیی خۆمان ئاراستەی کەسوکاری ئەو پەپوولە بێتاوانە و ئەو گەنجە دەکەین کە لەپێناو رزگارکردنی ژیانی هاونیشتمانییانی دیکەدا گیانی خۆی بەخشی و بووە هێمای قوربانیدان."

لە کۆتایی پەیامەکەشیدا هاتووە: "لە خودای گەورە داواکارین بە بەهەشتیان شاد بکات و سەبووری بە خانەوادەکانیان ببەخشێت."

هەروەها قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا رایگەیاند: "زۆر دڵگرانین بە گیانلەدەستدانی محەممەد رەسوڵ حەمەدئەمین و مستەفا سەركەوت خدر بەهۆی لافاوەکەی شەوی رابردووی شاری هەولێرەوە. هاوخەمی خانەوادە و کەسوکاری ئازیزی هەردوو کۆچکردوو و هەموو دانیشتووانی خۆشەویستی شاری هەولێرین. خوای گەورە روحیان بە بەهەشت شاد بکات و ئارامی و سەبووری بە هەموو لایەکمان ببەخشێت."

شەوی شەممە، شەپۆلێکی چڕ و بەهێزی بارانبارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە، بەهۆیەوە لە چەندین شەقام، گەڕەک و ناوچەی بازرگانیی نێو شار لافاو دروستبوو.

بەگوێرەی راگەیێندراوی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، لەو شەپۆلەدا نزیکەی 70 ملیمەتر باران لە هەولێر باری. لافاوەکە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی کە منداڵێک و گەنجێک بوون، کە گەنجەکە لە کاتی هەوڵدان بۆ رزگارکردنی خەڵک گیانی لەدەستدا، هاوکات زیانی مادیی بەرچاو بەر دەیان ماڵ، ئۆتۆمبێل و زیاتر لە 250 دووکانی کاسبکارانی شارەکە کەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە