کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

سەرۆک بارزانی

سەرۆک بارزانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

سەرۆک بارزانی: داوا لە برایانی یەکێتی دەکەم لەگەڵ پارتی دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن

رووداو دیجیتاڵ

رووداو دیجیتاڵ

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
رووداو دیجیتاڵ
رووداو دیجیتاڵ09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆک بارزانی سەبارەت بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و تێیدا داوا لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکات لەگەڵ پارتی دیموکراتی کوردستان دابنیشن و کێشەکان چارەسەر بکەن، هەروەها داواش لە لایەنەکانی دیکە دەکات پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانی پێکبهێنن.


ئەمڕۆ 9ـی تشرینی دووەمی 2026، سەرۆک بارزانی لەبارەی پێشهاتەکان و دۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان بانگەوازێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، "پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی دیکە گەورەترە."

لە بەشێکی دیکەی بانگەوازەکەدا سەرۆک بارزانی پەیامێکی ئاراستەی یەکێتی کردووە و دەڵێت، "لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن."

سەبارەت بە پێکهێنانی حکومەت و بەشداریی لایەنەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوە کردووە، "زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی دیکەی هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پرۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکومەتێکی بنکەفراوان و نیشتمانی پێکبهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە."

دەقی بانگەوازەکەی سەرۆک بارزانی:

بە ناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

سەبارەت بە پێشهاتەکان و بارودۆخی سیاسی، پێویستە هەموو لایەک ئەوە لەبەرچاو بگرن کە بەرژەوەندیی گەلی کوردستان لە هەموو بەرژەوەندی و ئامانجێکی تر گەورەترە.
لەسەر ئەو بنەمایەش، داوا لە برایانی یەکێتیی نیشتیمانیی کوردستان دەکەم لەگەڵ پارتی پێکەوە دابنیشن، کێشەکان چارەسەر بکەن و کۆتایی بە قەیرانە سیاسییەکەی هەرێمی کوردستان بهێنن.
زۆریش حەز دەکەم لایەنە سیاسییەکانی تری هەرێمیش بەشداری لە هەنگاوەکانی پڕۆسەی سیاسیدا بکەن، پێکەوە حکوومەتێکی بنکەفراوان و نیشتیمانی پێک بهێنن و وەڵامی داوا و خواستەکانی خەڵکی کوردستان بدەنەوە.

مسعود بارزانی
9ی تشرینی دووەمی 2026 

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە