کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

پاشماوەی لافاوەکە لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی هەولێر. چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوتووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

پاشماوەی لافاوەکە لە گەڕەکی شێخ ئەحمەدی هەولێر. چەندین ماڵ زیانیان بەرکەوتووە. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

هەواڵە ناوخۆییەکان

شارەوانیی هەولێر: لێپێچینەوەی تووند لەگەڵ ئەوانەدا دەکەین کە ئاوەڕۆکان دادەخەن

محەممەد رەحیم کەریم

محەممەد رەحیم کەریم

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
محەممەد رەحیم کەریم
محەممەد رەحیم کەریم09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکی شارەوانیی هەولێر هۆشداری دەدات لەوەی رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر هەر کەسێک دەگرنەبەر کە مەنهۆڵەکانی ئاوەڕۆ دابخات یان کۆنکرێتیان بکات؛ هاوکات ئاشکراشی دەکات، لە کۆی 50 خاڵی مەترسیداری دروستبوونی لافاو لە شارەکەدا، تەنیا چەند شوێنێکی کەم ماونەتەوە و کاریان لەسەر دەکرێت.

لە وەڵامی ناڕەزایەتیی بەشێک لە دانیشتووانی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی "گوندی کۆری" لە هەولێر، سەبارەت بە گرتن و کۆنکرێتکردنی مەنهۆڵەکانی ئاوەڕۆ لەلایەن هەندێک لە ماڵەکانەوە، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانیی هەولێر بە رادیۆی رووداوی گوت: "بە دڵنیاییەوە رێکاری یاسایی تووند بەرامبەر هەر حاڵەتێکی لەو شێوەیە دەگرینەبەر. هاووڵاتییان دەتوانن زانیاریی ورد بنێرن، یان راستەوخۆ سەردانی شارەوانیی دوو بکەن بۆ ئەوەی بەپەلە رێکاری پێویست بگرینەبەر و سەرپێچییەکان لابدەین."

سەبارەت بە دیاردەی دزینی سەری مەنهۆڵەکان، وەک ئەوەی لە گەڕەکی هەڤاڵان و چەند شوێنێکی دیکە روویداوە کە مەترسیی لەسەر هاتووچۆی هاووڵاتییان دروستکردووە، سەرۆکی شارەوانی گوتی: "رۆژانە رووبەڕووی ئەو حاڵەتانە دەبینەوە و تیمە مەیدانییەکانمان بەردەوامن لە چاککردنەوە و دانانەوەی سەری مەنهۆڵەکان."

ساڵانەی لە ژێر پردی سەیداوە، بەهۆی بارانبارینەوە ئاوێکی زۆری لێ کۆدەبێتەوە، ئەندازیار کارزان عەبدولهادی جەختی کردەوە کە پلانی تایبەتیان بۆ چارەسەرکردنی داناوە و گوتی: "لە ساڵانی رابردوودا لە شاری هەولێر 40 بۆ 50 شوێنی مەترسیداری کۆبوونەوەی ئاو و لافاومان هەبوو، بەڵام بەهۆی پڕۆژەکانی لێدانی ئاوەڕۆ و پۆندەکان، ئێستا ئەو شوێنانە بە پەنجەی دەست دەژمێردرێن. پردی سەیداوەش یەکێکە لەو شوێنانە و لە داهاتوودا بە یەکجاری چارەسەری دەکەین."

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە