کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەیوب داود، ئەو گەنجەی بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیرکرابوو

ئەیوب داود، ئەو گەنجەی بە گومانی هەبوونی پەیوەندی لەگەڵ داعش دەستگیرکرابوو

هەواڵە ناوخۆییەکان

ئەو گەنجەی لە کفری بە گومانی داعشبوون دەستگیرکرابوو ئازادکرا

هونەر حەمید

هونەر حەمید

09-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هونەر حەمید
هونەر حەمید09-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

رووداو دیجیتاڵ

ئەو گەنجەی  لە قەزای کفری بە گومانی هەبوونی پەیوەندی بە داعش دەستگیرکرابوو، دوای سەلماندنی ناجێگیریی باری دەروونیی، ئەمڕۆ ئازادکرا.


داود خەلیل، باوکی ئەیوب، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئێمە هەر لە سەرەتاوە گوتمان کوڕەکەمان هیچ پەیوەندییەکی بە داعشەوە نییە و باری دەروونیی باش نییە؛ دوای ئەوەی پشکنینی پزیشکی بۆ کرا و دەرکەوت لەڕووی دەروونییەوە نەخۆشە، ئەمڕۆ ئازادکرا."

باوکی ئەو گەنجە ئاماژەی بەوەش کرد، بەهۆی خراپیی باری داراییانەوە نەیانتوانیوە لە رابردوودا بیبەنە لای پزیشکی دەروونی و گوتی: "لە ئاسایش پشکنینی پزیشکیی بۆ کرا و بۆیان دەرکەوت  دۆخی دەروونیی تەواو نییە."

رۆژی هەینی، 30ـی تشرینی یەکەم، ئەیوب داود لە کاتی گوتاری نوێژی هەینیدا چووبووە نێو چەند مزگەوتێکی قەزای کفری لە ئیدارەی گەرمیان و نامەیەکی دابووە دەست گوتاربێژەکان. بەهۆی گومانلێکردنی لە هەبوونی پەیوەندی بە چەکدارانی داعش، لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکرا و دواتریش دوو کەسی دیکە بە تۆمەتی هاوکاریکردنی دەستبەسەرکران.

ئەیوب داود لەدایکبووی ساڵی 2006ـە و دانیشتووی قەزای کفرییە، لە خێزانەکەیدا خاوەنی دوو خوشک و برایەکی دیکەیە.

بابەتی پەیوەندیدار

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کاتی کارکردن بە موەلیدەکان لە دهۆک و زاخۆ زیادکرا

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

ئاو گەیشتەوە گەڕەکەکانی هەولێر

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە
هەواڵە ناوخۆییەکان10-11-2026

کارئاسانی بۆ ئەو هاونیشتمانییانە دەکرێ کە لە لافاوەکەی هەولێردا کارتی نیشتمانییان لەدەستداوە

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە