کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی

هاوکاری دەزگای خێرخوازی بارزانی

هەواڵە ناوخۆییەکان

دەزگای خێرخوازیی بارزانی: لە هەولێر زیاتر لە 1900 فۆرمی زیانی لافاو پڕکراونەتەوە

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

15-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین15-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماری چالاکی و هاوکارییەکانی بۆ زیانلێکەوتووانی لافاوەکەی هەولێر بڵاوکردەوە؛ بەپێی ئامارەکان، تاوەکو ئێستا 643 خێزانی زیانلێکەوتوو پاکێجی هاوکارییان پێگەیشتووە و زیاتر لە چوار هەزار ژەمی خواردنی گەرم دابەشکراوە.


رۆژی یەکشەممە، 15ـی تشرینی دووەمی 2026، ئەیوب محەممەد بابەکر، بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "لەسەر راسپاردەی سەرۆک بارزانی و لەسەر فەرمانی راستەوخۆی مەسرور بارزانی، سەرۆکی بۆردی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، تیمە مەیدانییەکانمان راستەوخۆ روویان لەو گەڕەک و ناوچانەی شاری هەولێر کرد کە بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتبوو."

بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندن لە دەزگای خێرخوازیی بارزانی ئاماژەی بەوە کرد: "کارەکانمان بە دوو قۆناخ بەڕێوەدەچن؛ لە قۆناخی یەکەمدا کارە مەیدانی و فریاگوزارییە بەپەلەکان کران، لەوانە کێشانەوەی ئاو بە کرداری شەفات، پاککردنەوەی ماڵان و شەقامە گشتییەکان لە قوڕولیتە، هاوکات لەگەڵ دابەشکردنی خواردنی گەرم و سەرژمێریکردنی سەرەتایی."

ئەیوب محەممەد بابەکر لەبارەی ئاماری خزمەتگوزارییە مەیدانییەکانەوە روونیکردەوە: "610 کارمەند، خۆبەخش و کرێکاری دەزگاکەمان لە مەیداندا بەشدار بوون؛ لەو چوارچێوەیەدا توانیومانە 158 ماڵ بە تەواوی پاکبکەینەوە، 99 کرداری شەفاتی کێشانی ئاوی قورس بکەن، هەروەها 15 شەقام و شوێنی گشتی پاککراونەتەوە. هاوکات چوار هەزار و 150 ژەمی خواردنی گەرم بەسەر لێقەوماواندا دابەشکراوە."

لەبارەی قەبارەی زیانە تۆمارکراوەکان و پڕکردنەوەی فۆرم، ئەیوب محەممەد بابەکر باسی لەوە کرد: "تاوەکو ئێستا هەزار و 964 فۆرمی زیانلێکەوتووان تۆمارکراون؛ کە ٪53.9ـی بەرکەوتەی ماڵان بووە کە دەکاتە هەزار و 58 ماڵ، لە ٪46.1ـیشی بەرکەوتەی شوێنی بازرگانی و دووکانەکان بووە کە 906 شوێنە."

بەڕێوەبەری بەشی پەیوەندییە گشتییەکان و راگەیاندنی دەزگای خێرخوازیی بارزانی دەڵێ، لە قۆناخی دووەمدا دابەشکردنی پاکێجی هاوکارییەکان دەستیپێکردووە و تاوەکو ئێستا 643 خێزان لە 10 گەڕەکی جیاوازی هەولێر هاوکارییان پێگەیشتووە و پرۆسەکەش رۆژانە بەردەوامە.

هەر پاکێجێکی هاوکاری پێکهاتووە لە هەشت بابەتی سەرەکی، لەوانە: چوار بەتانی، سێ دۆشەک، دوو فەرش، یەک سۆپا، 100 لیتر نەوت، کارتۆنێکی خۆراکی وشک بە کێشی 40 کیلۆگرام لە 11 بابەت، پاکێجێکی جلوبەرگ و سێ قوتوو شیری منداڵان.

بەپێی داتاکانی دەزگای خێرخوازیی بارزانی، هاوکارییەکان بەسەر ئەم گەڕەکانەدا دابەشکراون:

شێخ ئەحمەد: 184 خێزان
گڵکەند: 106 خێزان
هەولێری نوێ: 93 خێزان
سێبەردان: 66 خێزان
برایەتی: 62 خێزان
پیرەش: 36 خێزان
تەیراوە: 27 خێزان
عەرەب کەند: 24 خێزان
باجگر: 23 خێزان
تەعجیل: 6 خێزان

شەوی 7ـی تشرینی دووەم، شەپۆلێکی چڕ و بەهێزی بارانبارین سنووری پارێزگای هەولێری گرتەوە و لە چەندین گەڕەک و ناوچەی شارەکە ئاستی ئاو بەرزبووەوە و لافاو دروستبوو. کە بووە هۆی گیانلەدەستدانی دوو هاووڵاتی لێکەوتەوە و بەهۆی چوونەژوورەوەی ئاو و دروستبوونی قوڕولیتەش، زیانی مادی بەر دەیان ماڵ، دووکان و ئۆتۆمبێلی هاووڵاتییان کەوت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە