کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە.

ژمارەیەک خانەنشین لە نۆرەی وەرگرتنی مووچە.

هەواڵە ناوخۆییەکان

مووچەی نزیکەی 10 هەزار پێشمەرگە خانەنشینەکانی دەڤەری دوو دابەش دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

16-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین16-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە بە رووداوی راگەیاند، ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی دەڤەری دوو کراوە کە ژمارەیان نزیکەی 10 هەزار خانەنشینە.


رۆژی دووشەممە، 16ـی تشرینی دووەمی 2026،  فەتحوڵڵا عومەر، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی خانەنشینیی پێشمەرگە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "ئەمڕۆ دەست بە دابەشکردنی مووچەی خانەنشینانی دەڤەری دوو کرا، کە نزیکەی 10 هەزار خانەنشین دەبن و مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆیە."

لەبارەی کاتی دابەشکردنی مووچەی ئەو خانەنشینانەوە، فەتحوڵڵا عومەر گوتی: "مانگانە مووچەکانیان دەکەوێتە دوای مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و بۆ ئەم مانگەش ئەمڕۆ دابەشکردنەکە دەستیپێکرد."

ئەم خانەنشینانەی پێشمەرگە کە سەر بە دەڤەری دوون و ژمارەیان دەگاتە نۆ هەزار و 800 کەس، بەهۆی ئەوەی میلاکیان لەسەر وەزارەتی دارایی نییە، مووچەکانیان لەسەر داهاتی ناوخۆ دابەش دەکرێت و بەو هۆیەشەوە بەردەوام دابەشکردنی مووچەکانیان دوادەکەوێت.

بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە، هەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی دارایی رەزامەندییان داوە بۆ گواستنەوەی میلاکیان، بەڵام تەنیا رەزامەندیی ئەنجوومەنی وەزیران ماوە.

ئەم کێشە کارگێڕییە وایکردووە کە خانەنشینانی دەڤەری دوو، بە پێچەوانەی خانەنشینانی دیکەی مەدەنی و سەربازی، مووچەکانیان لە لیستی کۆتاییدا بێت.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە