کوردیKURDÎENGLISHTÜRKÇEعربي
Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
راستەوخۆ
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە کاتی وەرگرتنی نەوت. وێنە؛ رووداو - ئەرشیڤ

ژمارەیەک هاونیشتمانی لە کاتی وەرگرتنی نەوت. وێنە؛ رووداو - ئەرشیڤ

هەواڵە ناوخۆییەکان

سبەی لە بالیسانەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت لە هەولێر دەکرێت

سۆلین حەمەدەمین

سۆلین حەمەدەمین

18-11-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
سۆلین حەمەدەمین
سۆلین حەمەدەمین18-11-2026

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

رووداو دیجیتاڵ

بەشە نەوتی سنووری پارێزگای هەولێر گەیشتە کۆگاکان و بڕیارە سبەینێ پێنجشەممە، لە سنووری ناحیەی بالیسانەوە دەست بە دابەشکردنی بکرێت.


رۆژی چوارشەممە، 18ـی تشرینی دووەمی 2026، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، ئەمڕۆ بەشە نەوتی پارێزگای هەولێر گەیشتووەتە کۆگاکان و سبەی پێنجشەممە پرۆسەی دابەشکردن بەسەر ماڵاندا دەستپێدەکات، سەرەتای لە ناوچە شاخاوییەکان و لە سنووری ناحیەی بالیسان دابەش دەکرێت.

شاخەوان عەبدوڵڵا سکتانی، بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: "بە فەرمی لە تەواوی رێکارەکان ئاگادار کراوینتەوە، ئێمە ئامادەکاریی تەواومان کردووە و لیستەکانمان ناردووە، ئەمڕۆ نەوتەکە دەگاتە دەستمان و سبەی لە بەنزینخانەی توتمە بالیسان دابەش دەکرێ، 100 لتر نەوت بە 33 هەزار دینار دابەش دەکرێت".

بەڕێوەبەری ناحیەی بالیسان سەبارەت بە ژمارەی خێزانە سوودمەندبووەکان دەڵێت: "وەک فۆڕم ناوی زیاتر لە حەوت هەزار خێزان هەیە، بەڵام هەموویان نیشتەجێی سنوورەکە نین؛ ئێستا زیاتر لە پێنج هەزار خێزان دانیشتووی بالیسانن، دوو هەزار خێزانەکەی دیکەش فۆڕمی بەشەخۆراکیان لە بالیسانە، بەڵام لە راپەڕین و هەولێر نیشتەجێن و بۆ وەرگرتنی نەوت دەگەڕێنەوە ناحیەکە و هەموویان سوودمەند دەبن".

پێشتر کارزان رەئووف، بەڕێوەبەری نەوت و کانزاکانی پارێزگای دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو کە بەشە نەوتی دهۆک بەدەستیان گەیشتووە و لە ناوچە شاخاوییەکان دەست بە دابەشکردنی کراوە و هەر خێزانێک 100 لیتر وەردەگرێت.

دوێنی وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردبوو کە دوای هەوڵێکی زۆری وەزارەتەکەیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی فیدراڵ، یەکەم کاروانی تەنکەرەکانی نەوتی سپی بۆ پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان بارکراوە.

ناردنی ئەم نەوتەکە دوای بڕیارەکەی رۆژی 2ـی ئەم مانگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق و رەزامەندیی رۆژی 4ـی مانگی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق دێت بۆ دابینکردنی 50 ملیۆن لیتر نەوت بۆ هەرێمی کوردستان، کە نرخی هەر لیترێکی هاوشێوەی بەغدا بە 250 دینارە.

بابەتی پەیوەندیدار

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

دوو نوێنەرانی مامۆستایانی گرێبەست: پێمان گوتراوە هەفتەی داهاتوو مووچەمان دابەش دەکرێ

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نەوت و کانزاکانی هەولێر: سبەی لە هەریر، باسرمە و بالیسان نەوت دابەش دەکرێ

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ
هەواڵە ناوخۆییەکان18-11-2026

نرخی موەلیدە ئەهلییەکان لە پرۆژەکانی نیشتەجێبوون دیاری دەکرێ

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە