Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی کوێت

لۆگۆی وەزارەتی بەرگریی کوێت

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

وەزارەتی بەرگریی کوێت: ئێران بە مووشەک و درۆن هێرشی کردە سەرمان

مالیک محەممەد

مالیک محەممەد

17-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
مالیک محەممەد
مالیک محەممەد17-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی بەرگریی کوێت رایگەیاند، لە بەرەبەیانی رۆژی هەینییەوە رووبەڕووی هێرشی ئێران بوونەتەوە و بە چەندین مووشەک و درۆن هێرش کراوەتە سەر دامەزراوە سەربازی و مەدەنییەکانی وڵاتەکەیان، بەو هۆیەوە ژمارەیەک سەربازی کوێتی بریندار بوون.

سعود عەبدولعەزیز عەتوان، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت: "هێزە چەکدارەکانمان لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە چەندین مووشەکی بالیستی و درۆنیان لە ئاسمانی وڵاتەکەدا بەدی کردووە و رووبەڕوویان بوونەتەوە."

گوتەبێژی وەزارەتی بەرگریی کوێت ئاماژە بەوە دەکات کە لە ئەنجامی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر چەند سەربازگەیەک و دامەزراوەیەکی سەر بە سوپای کوێت، ژمارەیەک کارمەندی هێزە وشکانییەکانی کوێت لە کاتی جێبەجێکردنی ئەرکەکانیاندا بریندار بوون، "بەڵام باری تەندروستییان جێگیرە و چارەسەری پێویست وەردەگرن."

هەر بە گوتەی سعود عەبدولعەزیز، لەو هێرشانەدا "چەندین دامەزراوەی مەدەنی و حکومی" کراونەتە ئامانج، لەوانە یەکێک لە وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و سازگارکردنی ئاوی وڵاتەکە، کە بەو هۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و "زیانی زۆر" بە یەکەکانی بەرهەمهێنانی وزە گەیشتووە. هەروەها دەشڵێت، پاشماوەی مووشەکەکان لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە کەوتوونەتە خوارەوە و زیانی ماددییان لێکەوتووەتەوە.

وەزارەتی بەرگریی کوێت ئاماژە بەوە دەکات کە هێزە چەکدارەکانیان "لەوپەڕی ئامادەییدان" بۆ پاراستنی سەروەری و ئاسایشی وڵاتەکەیان و دەڵێت: "هەموو رێکارێکی پێویست دەگرینە بەر بۆ پاراستنی گیانی هاووڵاتییان و نیشتەجێبووان، بە هاوئاهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان."

لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئێران لەگەڵ ئیسرائیل و ئەمریکا لە 28ـی شوباتی ئەم ساڵدا، کۆماری ئیسلامیی ئێران کوێت و وڵاتانی دیکەی کەنداوی بە مووشەک و درۆن دەکاتە ئامانج بە بیانووی ئەوەی لە بنکەکانی ئەمریکاوە، کە لەو وڵاتانەن هێرشی دەکرێتە سەر.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە