Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئەم وێنەیە لە 18ـی تەممووزی 2026 لە گرتەیەکی ڤیدیۆییی بڵاوکراوەی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) لە رێککەوتی 17ـی تەممووزی 2026 وەرگیراوە، نوێترین شەپۆلی هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر پێگە سەربازییە ستراتیژییەکانی ئێران نیشان دەدات.

دوای کوژرانی دوو سەربازی ئەمریکی، ترەمپ فەرمان دەکات بەتووندی لە ئێران بدرێت

بژار زوبێر

بژار زوبێر

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
بژار زوبێر، لە ساڵی 2020ـەوە وەکو هەواڵساز، وەرگێڕ و پرۆدیوسەر لە بەشی نێودەوڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو کار دەکات. پێش ئەوە، وەک فریلانسەر لەگەڵ نیویۆرک تایمز، جەزیرە، گۆڤاری وایرد و چەندین ئاژانسی دیکەدا کاری کردووە. لە راپۆرتەکانیدا زیاتر کار لەسەر دۆخی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست، سیاسەتی دەرەوەی ئەمریکا و بابەتە تەکنەلۆجی و زانستییەکان دەکات.
بژار زوبێر
بژار زوبێر19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بەرگری لە شەڕی دژی ئێران دەکات و دەڵێت ئەمریکا لە کاردانەوەی کوژرانی دوو سەربازەکەیدا، گورزی قورسی لە تاران وەشاندووە. ترەمپ دەڵێت ئەو سەربازانە "گیانیان بەخت کردووە" بۆ ئەوەی رێگە نەدەن ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و هۆشداریش دەدات ئەگەر ئێران رانەگیرێت، ناوچەکە بەرەو ململانێیەکی گەورەتر دەڕوات.

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ رۆژنامەی نیویۆرک پۆست، ترەمپ گوتی، کوژرانی دوو سەربازەکەی ئەمریکا لە ئوردن، "جێگەی داخە"، بەڵام جەختی کردەوە کە ئەرکەکەیان زۆر چارەنووسسازە. ترەمپ گوتی: "ئەوان گیانی خۆیان بەخت کرد چونکە نایانەوێت ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی. ئەمەش دەریدەخات کە ئێرانییەکان چەندە خراپن."

رۆژی هەینی، 17ـی تەممووز، لە هێرشێکدا بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی موەفەق سەڵتی لە ئوردن، دوو سەربازی ئەمریکی کوژران، یەکێکی دیکە بێسەروشوێنە و لانیکەم 4ی دیکەش بریندار بوون. کاتێک پرسیاری لێکرا ئایا بەنیازە پەیوەندی بە خێزانی سەربازە کوژراوەکانەوە بکات، ترەمپ بێ دوودڵی گوتی: "بێگومان دەیکەم. هەمیشە ئەو کارە دەکەم. بەڵێ."

بۆردوومانێکی پێنج کاژێری بۆ سەر ئێران

شەوی رابردوو سوپای ئەمریکا بۆ هەشتەمین شەوی لەسەریەک هێرشی تووندی کردە سەر ئێران کە پێنج کاژێر و نیو بەردەوام بوون. 

بەپێی راگەیێندراوی فەرماندەییی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم)، لەم هێرشانەدا دامەزراوەکانی چاودێریی کەناراوەکان و بەرگریی ئاسمانیی ئێران، کەشتی و بەلەمەکان و کۆگاکانی مووشەک و درۆن کراونەتە ئامانج. ئامانج لەم کارەش، بە گوتەی سێنتکۆم، لاوازکردنی توانای سەربازیی تارانە بۆ هەڕەشەکردن لە کەشتییە بازرگانییەکان لە تەنگەی هورمز. هەروەها سێنتکۆم ئاماژەی بەوە کرد، هێرشیان کردووەتە سەر ئەو بنکانەی سوپای پاسداران کە بەرپرس بوون لە هێرشەکەی سەر سەربازانی ئەمریکا لە ئوردن.

پێشتریش هەر رۆژی شەممە، ترەمپ بە کەناڵی (یوز نەیشن)ی راگەیاندبوو، "بە هیچ شێوەیەک گوێ نادات" بەوەی ئێران کشانەوەی خۆی لە رێککەوتنی لێکتێگەیشتنی نێوان هەردوو وڵات راگەیاندووە و جەختی لەوە کردەوە کە سەربازەکان "لە پێناو وڵاتەکەیاندا" کوژراون.

فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا لە ئەورووپاوە دەگەنە کەنداو

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ ئاشکرای کرد، پێنتاگۆن فڕۆکەی جەنگیی زیاتری رەوانەی ناوچەی کەنداو کردووە. فڕۆکەکانی (F-16) لە بنکەی ئاسمانیی سپانگدالێم لە ئەڵمانیاوە دەنێردرێن، هەروەها فڕۆکە پێشکەوتووەکانی جۆری (F-35) لە بنکەیەکی سەربازیی ئەمریکا لە بەریتانیاوە بەڕێکەوتوون. پێشتریش چەندین فڕۆکەی دابینکردنی سووتەمەنی رەوانەی ناوچەکە کرابوون.

رەخنەی دیموکراتەکان و وەڵامی ترەمپ

دوای ئەوەی چەندین کۆنگرێسمانی دیموکرات ترەمپیان بە هۆکاری کوژرانی سەربازەکان تۆمەتبار کرد، ترەمپ بەرگری لە شەڕەکە کرد و گوتی: "ئایا هەرگیز پرسیوتانە چەند کەس لە ڤیێتنام مردن؟ پرسیوتانە چەند کەس لە یەک رۆژدا لە ئەفغانستان مردن، کە جۆ بایدنی خەواڵوو سەرکردایەتی دەکرد؟"

هەروەها گوتیشی: "ئەمە جێی داخە، بەڵام لێرەدا، ئەوان مردن چونکە نەیاندەویست ئێران ببێتە خاوەنی چەکی ئەتۆمی و نەیاندەویست رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بتەقێندرێتەوە."

لە کاتێکدا کۆمارییەکان داوای نزایان بۆ قوربانییەکان دەکرد، دیموکراتەکان ئەم کارەساتەیان وەک دەرفەتێک بەکارهێنا بۆ ئەوەی داوا لە ئەمریکا بکەن لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست بکشێتەوە. نیکی بودزینسکی، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەران گوتی: "ئەمە باجی شەڕە بێهوودەکەی سەرۆک ترەمپە." هێرب کۆناوەی-ش لە تۆڕی ئێکس نووسی: "داوا دەکەم ترەمپ کۆتایی بەم شەڕە بهێنێت کە خۆی دەستیپێکردووە و کۆمارییەکانی نێو کۆنگرێسیش هەمان شت بکەن. ئیدی بەسە."

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە