Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

دیمەنی بەرپرچدانەوەی هێرشێکی درۆنی بۆسەر هەولێر لەرێگەی سیستمی CRM

دیمەنی بەرپرچدانەوەی هێرشێکی درۆنی بۆسەر هەولێر لەرێگەی سیستمی CRM

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

سووریا و کۆمکاری عەرەبی سەرکۆنەی هێرشەکانی ئێران بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەکەن

نەهرۆ محەممەد

نەهرۆ محەممەد

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
نەهرۆ محەممەد
نەهرۆ محەممەد19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی دەرەوەی سووریا و کۆمکاری عەرەبی، لە دوو راگەیێندراوی جیادا، بە توندی سەرکۆنەی هێرشی درۆنی و مووشەکیی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان دەکەن.

رۆژی شەممە، 18ـی تەممووزی 2026، وەزارەتی دەرەوە و کۆچبەرانی سووریا لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە: بە توندی سەرکۆنەی دووبارەبوونەوەی دەستدرێژییەکانی ئێران دەکەن بۆ سەر خاکی وڵاتانی کوێت، عومان، بەحرەین، ئوردن و هەرێمی کوردستان.

وەزارەتی دەرەوەی سووریا ئاماژەی بەوە کردووە کە ئەو هێرشانە لە رێگەی درۆن و مووشەکەوە کراون و ئەوەش بە "بەزاندنی ئاشکرای سەروەریی وڵاتان و هەڕەشەی راستەوخۆ بۆ سەر ئاسایش و سەقامگیرییان" ناودەبات، کە پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان و میساقی نەتەوە یەکگرتووەکانە.

هاوکات، نەبیل فەهمی، ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی، هۆشداریی دا لەوەی ئەو رەفتارانەی ئێران ناوچەکە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبەن. نەبیل فەهمی رایگەیاند: "ئەو هێرشانەی کراونەتە سەر بەحرەین، ئوردن، قەتەر، کوێت و هێرشە یەک لە دوای یەکەکانی سەر هەرێمی کوردستان لە کۆماری عێراق، گوزارشت لە رەفتارێکی دوژمنکارانە دەکەن کە ناکرێت بێدەنگییان بەرامبەر بکرێت."

ئەمینداری گشتیی کۆمکاری عەرەبی داوای کرد ئێران دەستبەجێ هێرشەکانی رابگرێت و چیدی لە رێگەی بریکارەکانییەوە هەڕەشە لە ئاسایشی ناوچەکە و تەنگە ئاوییەکان نەکات.

سووریا و کۆمکاری عەرەبی هاوسۆزیی تەواوی خۆیان بۆ هەرێمی کوردستان و ئەو وڵاتانە دەربڕی کە کراونەتە ئامانج و داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن سنوورێک بۆ ئەو پێشێلکارییانە دابنرێت.

لە 24 کاژێری رابردوودا، هەرێمی کوردستان بە پێنج درۆن بۆردوومان کراوە و بەهۆیەوە هەشت پێشمەرگەی پارتی ئازادی کوردستان بریندار بوون. هەروەها کاردانەوە دژی هێرشەکان بەردەوامە.

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو، لە سەرەتای ئەم مانگەوە تاوەکو پێشنیوەڕۆی 19ـی تەممووزی 2026، هەرێمی کوردستان بە 45 درۆن و مووشەک بۆردوومان کراوە.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە