Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی ئەمریکی. وێنە: CENTCOM

فڕۆکەیەکی ئێف 16ـی ئەمریکی. وێنە: CENTCOM

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

ئەمریکا فڕۆکەی جەنگیی زیاتر دەنێرێتە رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

هەکار عەلی

هەکار عەلی

19-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
هەکار عەلی
هەکار عەلی19-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ 

بەرپرسانی ئەمریکا رایانگەیاند، واشنتن فڕۆکەی جەنگیی زیاتر رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکات؛ ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ ئەوەی ئەگەری هەیە ئیدارەی ترەمپ لە ماوەیەکی نزیکدا هێرشەکانی بۆ سەر ئێران تووندتر بکات.

بەپێی گوتەی ئەو بەرپرسانە کە قسەیان بۆ نیویۆرک تایمز کردووە، فڕۆکەی جەنگیی جۆری ئێف-16 لە ئەڵمانیاوە و فڕۆکەی جۆری ئێف-35 لە بەریتانیاوە رەوانەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست دەکرێن، هاوکات فڕۆکەی زیاتری تایبەت بە پڕکردنەوەی سووتەمەنی بەڕێگەوەن. لای خۆشییەوە، فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا (سێنتکۆم) ئامادەنەبوو هیچ لێدوانێک لەسەر ناردنی ئەو فڕۆکانە بدات.

بڕیاری گواستنەوەی ئەو فڕۆکانە پێش هێرشەکەی رۆژی هەینیی ئێران دراوە، کە لە ئوردن دوو سەربازی ئەمریکایی کوژران، یەکێک بێسەروشوێن بوو و چەندینی دیکەش بریندار بوون. ئەو هێرشە بووە هۆی هێرشی پێچەوانەی ئەمریکا کە سوپای وڵاتەکە رایگەیاند بە مەبەستی "سزادانی خێرای هێزەکانی سوپای پاسداران" بووە.

پێشتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوە کردبوو پلانی هەیە لەم هەفتەیەدا هێرشەکان بۆ سەر ئێران چڕبکاتەوە و راستەوخۆ ژێرخانی ئەو وڵاتە؛ لەوانەش پرد، وێستگەکانی کارەبا و تۆڕەکانی دابەشکردن بکاتە ئامانج.

تاوەکو ئێستا شوێنی جێگیرکردنی هەموو فڕۆکە جەنگییەکان روون نییە، بەڵام بەرپرسێکی سەربازیی ئیسرائیل رایگەیاندووە ئەمریکا بڕیاری داوە بەشێک لە فڕۆکەکانی تایبەت بە پڕکردنەوەی سووتەمەنی لە بنکە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلدا جێگیر بکات. ئەم فڕۆکانە لە کاتی هێرشەکاندا هاوکاریی فڕۆکە جەنگییەکان دەکەن.

جەنگی نێوان ئەمریکا و ئێران لە 28-02-2026ـەوە دەستیپێکردووە و ناوچەکەی خستووەتە قۆناخێکی  مەترسیدارەوە. لەم ماوەیەدا چەندین جار بنکە سەربازییەکان و شارەکان کراونەتە ئامانج، ئەمەش گوشارێکی زۆری خستووەتە سەر ئاسایشی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست. ئێستا ئیدارەی ترەمپ دەیەوێت لە رێگەی زیادکردنی هێزی ئاسمانییەوە، تاران ناچار بە پاشەکشە بکات.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە