Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

تەنگەی هورمز. وێنە: رۆیتەرز

تەنگەی هورمز. وێنە: رۆیتەرز

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لە تەنگەی هورمز هێرش کرایە سەر دوو نەوتهەڵگری یۆنانی

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ


دوای ئەوەی لە تەنگەی هورمز هێرش کرایە سەر دوو کەشتیی نەوتهەڵگری یۆنانی، تیمی یەکێک لە کەشتییەکان بەهۆی کەوتنەوەی ئاگرەوە کەشتییەکەیان بەجێهێشت.


رۆژی دووشەممە 20-07-2026 تیمی کەشتیی (کاڤۆمالیاس)ـی سەر بە کۆمپانیای (دایناکۆم تانکەرز)ـی یۆنانی کە ئاڵای ماڵتای بەسەرەوەیە، دوای چۆڵکردنی کەشتییەکەیان، لەلایەن بەلەمێکەوە رزگار کران.

پێشتر، رێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاندبوو، ئاگر لەو کەشتییەدا لە باکووری شارۆچکەی (کوزمار) لە عومان کەوتووەتەوە. کەشتییەکە دوای ئەوەی چەندین مانگ لە کەناراوەکانی سعودیە مابووەوە، لە کەنداو گیری خواردبوو.

پێدەچێت کەشتییەکە رۆژی 2ـی تەممووز لە تەنگەی هورمز چووبێتە دەرەوە، هەرچەندە سیستمی شوێنپێهەڵگری (AIS) کوژابووەوە.

ئەم هێرشە لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران گەیشتوونەتە لووتکە. مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە "جەنگێکی گشتگیر"ـدایە.

دوای تێکچوونی ئاگربەستی نێوانیان، ئێران دەستی بە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییانە کردووە کە رێگەی عومان لە تەنگەی هورمز بەکاردەهێنن. مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، ئێران تەنگەی هورمز وەک کارتی گوشار بەکاردەهێنێت.

لەلایەکی دیکەوە، حووسییەکانی یەمەن گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر سعودیە راگەیاندووە، ئەمەش مەترسییەکانی سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە. لە کاتێکدا هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر چەندین پارێزگەی ئێران چڕبوونەتەوە، تارانیش بە مووشەک و درۆن  کوێت و بەحرێنی کردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە