Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

ئاگرکوژێنەوەیەکی ئۆکراینی. وێنە: AFP

ئاگرکوژێنەوەیەکی ئۆکراینی. وێنە: AFP

رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لە هێرشەکانی رووسیا و ئۆکراینادا 13 سڤیل کوژران

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی" سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست24-10-2026

سەرۆک بارزانی "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی" سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسانی رووسیا و ئۆکراینا دەڵێن، لە هێرشەکانی هەردوو وڵات بۆ سەر یەکدی، 13 سڤیل کوژراون و دەیان کەسی دیکەش بریندار بوون.

ئۆکراینا دەڵێت، بەهۆی هێرشەکانی رووسیاوە بۆ سەر چەند شارێکی وڵاتەکەی هەشت کەس کوژراون. لە بەرامبەردا، رووسیا رایگەیاند، لە هێرشێکی درۆنیی ئۆکراینادا بۆ سەر پاسێک لە هەرێمی بێلگۆرۆد پێنج کەس کوژراون.

رۆژی دووشەممە 20-07-2026 ئەلێکساندەر شوڤایێڤ، پارێزگاری بە وەکالەتی بێلگۆرۆدی رووسیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاویکردەوە، لە شارۆچکەی (شیبێکینۆ) کە کەمتر لە پێنج کیلۆمەتر لە سنووری ئۆکرایناوە دوورە، درۆنێکی ئۆکراینا پاسێکی نەفەرهەڵگری کردووەتە ئامانج. 

شوڤایێڤ گوتی: "بەهۆی هێرشەکەوە پێنج سڤیل کوژراون کە یەکێکیان مێرمنداڵە، هەروەها 23 سڤیلی دیکەش بریندار بوون."

لە لایەکی دیکەوە، بەگوێرەی بەرپرسانی ئۆکراینا، لە هێرشەکانی رووسیادا بۆ سەر شارەکانی (پاڤلۆگراد و کراماتۆرسک) لە رۆژهەڵاتی وڵاتەکە چوار کەس کوژراون. هاوکات بەهۆی بۆردوومانەکانی رووسیا بۆ سەر هەرێمەکانی ئۆدێسا و زاپۆریژیا لە باشووری ئۆکرایناش، چوار کەسی دیکە کوژراون.

رووسیا دەڵێت، پێشتر هەر رۆژی دووشەممە، ئۆکراینا دەیان درۆنی ئاراستەی مۆسکۆ کردووە، بەهۆیەوە ئاگر کەوتووەتەوە و لانیکەم 10 کەس بریندار بوون.

ئەم هێرشانە لە کاتێکدان، دانوستاندنەکانی ئاشتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بەم جەنگە کە نزیکەی چوار ساڵ و نیوە بەردەوامە، چەقیون. 

نەتەوە یەکگرتووەکانیش دەڵێت، ژمارەی ئەو سڤیلانەی لە مانگی حوزەیرانی ئەم ساڵدا لە ئۆکراینا کوژراون، لە هەموو مانگەکانی دیکە لە دوای نیسانی 2022ـەوە زیاترە.

بابەتی پەیوەندیدار

سەرۆک بارزانی "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی" سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست24-10-2026

سەرۆک بارزانی "بە تووندی سەرکۆنەی هێرشە تیرۆریستییەکەی" سەر کەنیسەکەی ئوردن دەکات

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە