Rudaw Logo
راستەوخۆ
کوردستانسەرەکیهەواڵە ناوخۆییەکاندیاسپۆرا
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست
جیهانئابووریهەڤپەیڤینتەندروستیپۆدکاستبیروڕاکولتووروەرزشمەڵتیمیدیابەرنامەکاندۆکیۆمێنتاری
Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزی•مەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Rudaw

ئەپلیکەیشنی رووداو دابەزێنە

App StoreGoogle Play
نهێنیپارێزیمەرج و بەندەکان

© 2026 هەموو مافەکان پارێزراون.

Article hero image
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست

لە کەناراوەکانی ئیمارات هێرش کرایە سەر کەشتییەک

تەنیا ئەحمەد

تەنیا ئەحمەد

20-07-2026
گوێبگرە
0:00
0:00
قەبارەی دەق
تەنیا ئەحمەد
تەنیا ئەحمەد20-07-2026

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

رووداو دیجیتاڵ

رێکخراوی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) رایگەیاند، کەشتییەک لە نزیک بەندەری (فوجەیرە)ـی ئیمارات بە تەنێکی نەناسراو کراوەتە ئامانج و زیانی پێگەیشتووە.

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوەکە، رووداوەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە لە دووری 26 کیلۆمەتر لە رۆژهەڵاتی شارۆچکەی (دیبا) لە کەناراوەکانی ئیمارات روویداوە.

کاپتنی کەشتییەکە بە رێکخراوەکەی راگەیاندووە، بەهۆی بەرکەوتنی تەنێکی نەناسراوەوە، زیان بەر سیستمی ئاراستەکردنی کەشتییەکە گەیشتووە. بەڵام دڵنیایی داوە کە سەرجەم تیمی کەشتییەکە سەلامەتن و هیچ زیانێکی ژینگەییشی لێ نەکەوتووەتەوە. هاوکات دەسەڵاتداران سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن لە رووداوەکە.

ئەم رووداوە لە کاتێکدایە، گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران گەیشتوونەتە لووتکە و مەسعود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران رایگەیاندووە، وڵاتەکەی لەگەڵ ئەمریکا لە "جەنگێکی گشتگیر"ـدایە.

دوای تێکچوونی ئاگربەستی نێوان ئەمریکا و ئێران لەم مانگەدا، ئاستەنگیی زۆر بۆ هاتووچۆی کەشتییەکان لە تەنگەی هورمز و کەنداو دروست بووە و ئێران دەستی بە هێرشکردنە سەر ئەو کەشتییانە کردووە کە بەو ناوچەیەدا تێدەپەڕن. پێشتریش تیمی کەشتییەکی نەوتهەڵگری یۆنانی بەهۆی هێرشێک و کەوتنەوەی ئاگرەوە، کەشتییەکەیان لە تەنگەی هورمز بەجێهێشت.

لەلایەکی دیکەوە، حووسییەکانی یەمەن گەمارۆی دەریاییان بۆ سەر سعودیە راگەیاندووە، ئەمەش مەترسییەکانی سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی لە ناوچەکەدا زیاتر کردووە، بەتایبەت لە دەریای سوور کە یەکێکە لە رێڕۆ سەرەکییەکانی گواستنەوەی نەوت.

هاوکات، ململانێ سەربازییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران پێی ناوەتە قۆناخێکی نوێوە. فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا (سێنتکۆم) هێرشەکانی بۆ سەر چەندین ناوچەی ئێران فراوانتر کردووە. ئەوەش دوای ئەوە هات کە ژمارەی ئەو سەربازە ئەمریکییانەی لە سەرەتای جەنگەکەوە کوژراون گەیشتە 17 سەرباز، کە یەکێکیان لەم هەفتەیەدا لە کاتی پووچەڵکردنەوەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ئێران لە هەرێمی کوردستان گیانی لەدەستدا. لە بەرامبەریشدا، ئێران بە درۆن و مووشەک ئامانجەکانی ئەمریکا و وڵاتانی ناوچەکەی لە کوێت، بەحرێن، ئوردن و سووریا کردووەتە ئامانج.

بابەتی پەیوەندیدار

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

حکومەتی هەرێمی کوردستان سەرکۆنەی 'هێرشە تیرۆریستییەکەی' سەر کەنیسەیەکی ئوردن دەکات

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

مەسرور بارزانی هێرشی سەر کەنیسەکەی ئوردن سەرکۆنە دەکات

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون
رۆژهەڵاتی نێوەڕاست23-10-2026

ترەمپ: ئەگەر ئێرانییەکان ژیربن، لەگەڵمان رێکدەکەون

پێشنیازەکان

ئەمەنەش ببینە